ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی كوردانی سوریا كۆده‌بێتته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و دیارترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای كوردانی سوریایه‌. بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ كۆبێته‌وه‌، دیارترینیان دۆخی سوریا و ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌حاڵه‌تی هێرشی توركیا بۆسه‌ر هه‌سه‌ده‌. هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێی بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، ئه‌ویش میكانیزمی پاراستنی كرێكار و پێدانی پاره‌ی هاوكارییة به‌و توێژه.

ز.س‌

Hits: 15
Category: