هه‌سه‌ده‌: ئه‌گه‌ری هێرشێكی فراوانی توركیا له‌ئارادایه‌

هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی جموجوڵی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا و زانیاریه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ست به‌ هێرشێكی فراوان ده‌كات.
هه‌سه‌ده‌ له‌باره‌ی جموجوڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، جموجوڵ و زانیارییه‌كان نیشانی ده‌دات ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان به‌نیازن هێرشێكی فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌سه‌ده‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ هێڵی سنوریی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌ژین، بۆیه‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانی هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ بانگه‌وازیان بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكمان تۆماركرد، به‌رپرسیاری خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگه‌ به‌ قه‌یرانێكی نوێی مرۆیی نه‌ده‌ن.

ز.س

Hits: 31
Category: