خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاوای كوردستان بانگه‌وازى شه‌ڕى راگه‌یاند

 

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای كوردستان به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی، بانگه‌وازی گشتی بۆ شه‌ڕ له‌ رۆژئاوادا راگه‌یاند.

به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژئاوای كوردستان له‌بانگه‌وازێكی گشتیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان و كۆبونه‌وه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا سوریه‌ به‌كرێگیراوه‌كان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، بانگه‌وازی گشتی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ راده‌گه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دامه‌زراوه‌ و گه‌لی رۆژئاوا به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ ده‌كات، كه‌ روبكه‌نه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ئه‌خلاقییان و ده‌ستپێكردنی به‌رگری له‌م ساته‌ مێژوییه‌ هه‌ستیاره‌دا.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌شمان له‌ كوردستان و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كات ئه‌ركی خۆیان به‌رانبه‌ر خاك و گه‌له‌كه‌یان به‌جێبهێنن و خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌ستپێبكه‌ن، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكاو یه‌كێتیی ئه‌وروپا و روسیا و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تان و دامه‌زراوه‌ خاوه‌ن بڕیارو كاریگه‌ره‌كانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و ویژدانییان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان له‌ رودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی مرۆیی، كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریادا بێت.

ز.س

 

Hits: 15
Category: