داعش هێرشی كردە سەر شەڕڤانان

چەکدارانی داعش هێرشیکیان ئەنجامدا بۆ سەر پێگەیەکی هەسەدە لە شاری ڕەققە و دواتر سێ چەکدار نزیک پێگەکە خۆیان تەقاندەوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە چەند چەکدارێکی داعش هێرشیان کردوەتەسەر پێگەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەشاری ڕەققە و شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوە و دواتر سێ چەکداری داعش نزیک پێگەکە خۆیان تەقاندوەتەوە، بەڵام هیچ هەواڵیک دەربارەی قوربانی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژیک لەمەوبەر کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەکەوە بەهۆی ئەوەی داعش تێکشکێنراوە هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکشێنەوەو تورکیاش پەلاماری سەربازی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام دەدات کە ئەمریکا "پشتگیری ناکات و بەشداریشی تێدا ناکات".

ك-س

Hits: 27
Category: