نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان داوای پشتگیری جەماوەری لە باشووری کوردستان دەکات و داوا دەکات پەرلەمان و حکومەتی هەرێم پشتگیری ڕۆژئاوا بکەن

 ە ڕاگەیەندراوەکەی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوادا هاتووە "ئێمە بانگەوازی گەلەكەی خۆمان دەكەین لە باشوری كوردستان بۆ دەربڕینی هەڵوێستێكی گونجاو بەرامبەر ئەم هێرشانە و ئەمەش ئەركێكی ئەخلاقی و نشتیمانی و نەتەوەییە، لە رێی رێكخستنەوەی رێپێوان و مانگرتنی ئاشتیانە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، هەروها دەبێت پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە ئەركی خۆیان هەستن بۆ رێگریكردن لەهەر هێرشێك و پشتیوانیكردنی دەستكەوتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە٢٤ی رێكەوتی١٥/١٠/٢٠١٤ی پەرلەمانی كوردستان، كە تایبەت بە پشتیوانیكردنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان".

نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لەسەر ئۆپراسیۆنی تورکیا دەڵێت "ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی توركیا لە دژی ڕۆژئاوای كوردستان و باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەنجامەكەی زۆر وێرانكەر دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكە و ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕێك فەراهەم دەكات، كە چەندین ساڵ درێژە دەكێشێت"

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم هێرشە ئامانجەكەی لێدانی پڕۆژەی دیمكراسی و ئیرادەی گەلان و بە تایبەتی ئیرادەی گەلی كوردە، بۆیە ئێمە روومان لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ دەستێوەردان لەم دۆخە و راوەستاندنی ئەم هێرشە و رێگانەدان بە توركیا بۆ داگیركردنی ناوچەكە و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی گەورە بەسەر سەری خەڵكەكەدا".

ب - ل

Hits: 33
Category: