رۆژئاوای ئەفریقا: لە هێرشێكدا 37 کرێکاری کۆمپانیایەکی کەنەدی کوژران

لە هێرشێکدا بۆسەر کارمەندانی کۆمپانیایەکی کەنەدەنی لە بوکرینا فاسۆ، کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەفریقا 37 کەس کوژران و 60 کەسی دیکەش بریندارن. درەنگانێکی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار هێرشیانکردە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کۆمپانیایەکی کانزایی کەنەدی و 37 لە کرێکارەکانیان کوشت و 60 کرێکاری دیکەش برینداربوون. کرێکارەکان لەنێو پێنج پاسدابوون و ویستوویانە بچنە سەر کارەکەیان، لە رێگەدا لەنزیک شارۆچکەی بۆنغو کەوتوونەتە نێو بۆسەی گرووپێکی چەکدار، گرووپەکە سەرەتا لەڕێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێک کاروانی پاسەکانیان وەستاندووە و دواتر دەستڕێژی گولـلەیان لە کرێکارەکان کردووە. کرێکارەکان سەر بە کۆمپانیای سیمافۆی کەندەین کە کاری سەرەکی کۆمپانیاکە دەرهێنانی زێڕە لە ناوچەکە. تاوکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ئەنجامنەداە، بەڵام ژمارەیەکی گرووپی تووندڕەوی ئیسلامی لە ناوچەکە چالاکن و گوماندەکرێت هێرشەکە لەلایەن ئەو گرووپانەوە ئەنجامدرابێت.

 ب - ل

Hits: 37
Category: