ئێران دەرگای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دادەخات

ئێران مۆڵەتی کارکردنی پشکنەرانی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکانی هەڵپەسارد.

لەگەڵ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کە پێچەوانەی بەندەکانی رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێرانە، تاران دەرگای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان دادەخات.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، خانمە پشکنەرێک کە سەر بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانییە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئێران دەستگیر کرا و دواتر ئەو خانمە بۆ وڵاتەکەی خۆی گەڕایەوە و ئێرانی بەجێهێشت.

ئەم هەنگاوەی ئێران بۆ زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم، نیگەرانی ئەوروپا و رووسیا دروستکردووە، بەڵام تاران سوورە لەسەر کارەکانی.

ب - ل

Hits: 37
Category: