هەسەدە : توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت کە تورکیا پابەندی رێککەوتنی ئاگربەستەکەی نەبوە کە لەگەڵ ئەمەریکا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە واژۆی کردوە و دەڵێت: "بەردەوامن لە پێشێلکاری و (1100) کیلۆمەتر لە خاکەکەی ئێمەیان داگیر کردوە".

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) رایگەیاند؛ تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە، هێرشەکانیان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە و ئەو ئاگر بەسەتەیان پێشێلکردوە کە لەگەڵ ئەمەریکا واژۆیان کردوە، بەشێوەیەک "دوای پەیماننامەی ئاگربەستیان لەگەڵ ئەمەریکا، (182) هەڤاڵی ئێمە و دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و (30) هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون و (1100)کیلۆمەتر چوارگۆشەی خاکەکەمان داگیرکراوە".

ئەوە لەکاتێکدایە لە (17)ی ئۆکتۆبەردا لە ئەنقەرە و لەنێوان مایک پێنیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاگربەست لە رۆژئاوای کرودستان راگەیەندرا و هەسەدە پابەندبونی خۆی بە ئاگربەستەکەوە راگەیاند، بەڵام سوپای تورکیا و چەکدارانی گروپەکانی سەر بەو وڵاتە پابەندی نەبون و چەندینجار پێشێلیان کردوە و بەردەوامبون لە هێرش بۆ سەر خاک و خەڵکی کوردستان لە رۆژئاوا.

ك-س

Hits: 149
Category: