شازادەیەكی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، شازادە چالیزی تەمەن 71 ساڵ، كوڕ و جێگرەوەی یەكەمی شاژنی بەریتانیا دوای ئەوەی چەند نیشانەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا دەركەوت، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ ئەنجامدرا و ئەنجامی پشكنینەكەی ئەرێنی دەرچوو.

هاوكات بەهۆی چارلیز تووشی ڤایرۆسەكە بووە، پشكنین بۆ هاوسەرەكەشی كرا، بەڵام ئەنجامی پشكنینەكەی نەرێنی دەرچوو، واتا تووشی كۆرۆنا نەبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ئەوروپا زیاتر لە 200 هەزار هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ك-س

Hits: 9
Category: