سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق پشتیوانی 100 پەڕلەمانتاری هێزە شیعییەكانی بەدەستهێناوە

سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق پشتیوانی 100 پەڕلەمانتاری هێزە شیعییەكانی بەدەستهێناوە بۆ متمانەدان بە كابینە وزارییەكەی.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی بۆ (ساحات التحریر) ڕایگەیاندووە، كە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەهەوڵی بەردەوامدایە لەگەڵ پەڕلەمانتاران بۆ ڕازی كردنیان تاوەكو دەنگ بە كابینە وزارییەكەی بدەن، بۆ ئەوەش یەك بەیەك لەگەڵ پەڕلەمانتاران قسە دەكات.

ئاشكراشی كردووە، كە ئامانجی سەرەكی زورفی رازی كردنی پەڕلەمانتارەكانە نەوەكو كوتلەكانیان، چونكە دواجار پەڕلەمانتارانن لە پەڕلەمان دەنگ بەكابینەی حكومەت دەدەن.

بە وتەی سەرچاوەكە، “سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەم ماوەیەدا توانیویەتی دەنگ و متمانەی 100 پەڕلەمانتاری هێزە شیعییەكان مسۆگەر بكات”.

دوای ئەوەی محەمەد تۆفیق عەللاوی لە پێكهێنانی حكوممەتی ڕاگوزەر شكستی هێنا و كشایەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی عەدنان زورفی، كەسایەتی نزیك لە هاوپەیمانی نەسر و حەیدەر عەبادی، بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق تاوەكو هەڵبژاردنی داهاتوو.

ك-س

Hits: 104
Category: