ئەمریكا بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا هاوكاری عیراق دەكات

بەپێی راگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەهەرێم كە وێنەیەكی گەیشتوەتە esta news، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕی 670 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 لە عیراق تەرخان كرد، ئەویش لەڕێی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری بۆ نەخۆشیە گوازراوەكانی سەر بەئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە.

ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەو كۆمەكانە لەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین دەكات بۆ یارمەتیدانی ئامادەكاری و روبەڕووبوونەوەكانی كۆڤید-19 لە عیراقدا.

رونیشیكردوەتەوە: ئەم كۆمەكانە هاوكار دەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی پلانی ستراتیژی ئامادەسازی و وەڵامدانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19 لەو وڵاتانەی تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان، هەرەوها بۆ كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم وڵاتان.

هەر لەوبارەیەوە، باڵیۆز ماسیو تولەر دەڵێت: راگەیاندنی ئەم كۆمەكەی ئەمڕۆ دەرخەری هاوشانی بەهێزی نێوان ئەمەریكاو عیراقە، ئێمە پابەندین بە جەنگان دژی ئەو پەتا جیهانیە هاوشان لەگەڵ خەڵكی عیراقدا، ئەم پشتیوانیانە كە لەڕێی رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە دابین كراون ڕاستەوخۆ پەرە بەتواناكانی وڵات دەدەن لە جەنگان دژی بڵاوبوونەوەی كۆڤید-19.

ك-س

Hits: 107
Category: