وڵاتانی جی 20 بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن

كۆمەڵەی وڵاتانی 20 بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكەن , لەوبارەیەوە كۆمەڵەی وڵاتانی جی 20 بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاندووە: كۆمەڵەی 20 و ئەو وڵاتانەی بەشدارن تێیدا سەركردایەتی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ پشتیوانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی تەندروستی جیهانی, ئەوەش لەكاتێكدایە لە كۆبوونەوەی لوتكەی نائاسایی كە بەسەرۆكایەتی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە 26 ی ئاداری رابردوودا بەڕێوەچوو بڕیاردرا بە تەرخانكردنی بڕێك پارەی بەپەلە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی كە هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

 

 

bestun

Hits: 25
Category: