سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێك ئاراستەی سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

دكتۆرە رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم. لەخوای گەورە داواكارم ئەم جەژنە بكاتە مایەی ئاسوودەیی‌و چەسپاندنی ئارامی‌و سەقامگیری بۆ كوردستان‌و ناوچەكە‌و سەرجەم مرۆڤایەتی، بەهیواین جەژن ببێتە وێستگەی دەستپێكی دیالۆگێكی نیشتمانی هەمەلایەن لەپێناو پتەوكردنی یەكڕیزی هێزو لایەنە سیاسیەكان‌و چارەسەركردنی قەیرانە تاقەت پروكێنەكان، بە ئاراستەی خزمەتكردنی هەرێمەكەمان‌و كوردستانیانی ئازیز. دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆز...شادو سەرفراز بن.

د. رێواز فایەق حسێن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان - عێراق

 

 

 

 

 

 

z.s

Hits: 48
Category: