دوای 30 کاتژمێر لە تەقینەوەکەی بەیرووت، گەنجێک بە زیندوویی لە دەریا دەدۆزرێتەوە

دوای تێپەڕبوونی 30 کاتژمێر بەسەر تەقینەوەکەی بەیرووت، گەنجێک بەشێوەیەکی سەرسووڕهێنەر  لە دەریا دەدۆزرێتەوە.

تیمەکانی فریاگوزاریی و رزگارکردنی لوبنان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانییەکان و چارەنووسی ونبووەکانی لە ژێر دار  و پەردووی باڵەخانە و خانووە رووخاوەکان، کە بەهۆی تەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی بەندەری لوبنانەوە زیاتر لە 137 کەس کوژران و 5 هەزاری دیکە برینداربوون.

تیمە لوبنانییەکان تێپەڕبوونی دوای 30 کاتژمێر بەسەر تەقینەوەکە، گەنجێکی لوبنانیان لە دەریا دەرهێناوە و رزگاریانکردووە. چالاکڤانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو گەنجە ناوی "ئەمین زاهد"ە، تاوەکو ئێستا لە ژیاندا ماوە، بەڵام تەندروستی جێگیر نییە.

چالاکڤانان دەڵێن هەندێک لەو کەسانەی لە نزیک شوێنی تەقینەوەکە بوونە، بەهێزی تەقینەوەکە فڕێی داونەتە نێو دەریا، لەگەڵ ئەوانەشی لەنێو یەخت و کەشتییەکان بوون، بۆیە ئەمە وایکردووە دەیان کەس لە کەسوکاری ونبووەکان لە نزیک بەندەرەکە بۆ سۆراخی ونبووەکانیان کۆببنەوە. 

 

z.s

Hits: 51
Category: