كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

نزیكەی 40 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی (شوبات)، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی (ئازار)ی فەرمانبەران دیاری نەكراوە و حكومەتی هەرێم خۆی لەئاستی بێدەنگ كردووە.

لە 27ی حوزەیرانی ئەمساڵ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەستی پێكرد بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلەباڵاكان ئەویش دوای دواكەوتنی بۆ نزیكەی 60 ڕۆژ، هاوكات لە ئێستاشدا نزیكەی 40 ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو بەروارەدا و هیچ وادەیەك بۆ پێدانی مووچەی مانگی ئازار دیاری نەكراوە و بەرپرسانی دارایی-ش هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە نادەن.

لە ماوەی ڕابردوودا، جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەیە، بەڵام داهات كەمی كردووە و بەپێی بەردەستبوونی داهات مووچە دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم چاوەڕێی ڕێككەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەی پارەی لە بەغداوە بۆ بێت و ئەوجا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام تا ئێستا حكومەت نیازی خۆی ئاشكرانەكردووە ئاخۆ بەتەواوی مووچە دابەش دەكات یاخود بە لێبڕینەوە.

جێ باسە لە ئێستادا بڕی پارەی مووچەخۆرانی هەرێم لای حکومەت بەم شێوەیەیە:

12 مووچەی تەواو

32 مووچەی پاشەکەوت

یەک مووچەی لێبڕینی 21%

ز.س

Hits: 90
Category: