کۆڵبەرێکی کورد دوای بریندارکردنی دەستگیردەکرێت و دەکوژرێت

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، کۆڵبەرێكی كورد لە سنوورەکانی شاری شنۆ دوای دەستگیركردنی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران کوژراوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری شنۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێک کردوە و بە سەختی برینداریان کردووە، دوای بریندار کردنی دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و لە کۆتاییدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوویانە.

هاوکات ناوەندە ئەمنیەکان بە مەرجی میدیایی نەکردنی ئەو هەواڵە، تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە.

 

ز.س

 

Hits: 26
Category: