شاندێکی حکومەتى هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

ئەمڕۆ دووبارە شاندە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە و لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەكانی 2021 تا 2023 درێژە بە گفتوگۆكانیان دەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە شاندە تەكنیكییەكەی هەرێمی كوردستان، كە ئەندامەكانی بریتین لە كاربەدەستانی وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانی هەرێم، دووبارە سەردانی بەغدا دەكەنەوە و بەردەوامی بە گفتوگۆكانیان دەدەن لەسەر رەشنوسی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق.

لەگەڵ ئەوەی بە فەرمی رانەگەیەندراوە بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە چەند دیاریدەكرێت، بەڵام زۆربەی زانیارییەكان بەرەو ئەوەن كە پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو 12.67% دەبێت.

رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا  لەسەر چەند پرسێك وەستاوە، لەوانەش، رێككەوتن لەسەر بڕ و شێوازی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، پرسی داهات و بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانی هەرێم، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، پشكی هەرێم لەو مینحە و شایستانەی لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دابیندەكرێت و هەروەها پرسی قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان.

شاندە تەكنیكییەكەی هەرێم، هەر لەسەرەتاوە بەشداریی كۆبوونەوەكان بووە و تاوەكو كۆتایی بەشداردەبێت.

 

 

ز.س

Hits: 28
Category: