كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردسان پێشوازی لەشاندێكی حزبی شیوعی كوردستان دەكات

ئەمرۆسێ شەممە ١٥/٩/٢٠٢٠ لەبارەگای كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازی كرا لەشاندێكی كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستان كەپێكهاتبوو لەبەریزان(عوسمان زیندانی بەرپرسی كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی ،گۆران حسین بەرپرسی پەیوەندیەكان ،فاخیر زاهیرو ئاڤان عارف ئەندامانی كۆمیتەی پاریزگا)لەو دیدارەدا باس لەبارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق ، ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و هێرش و پەلاماری دەوڵەتانی ناوچەكە بۆسەرخاكی هەرێمی كوردستان ،یاسای هەڵبژاردنی عیراق،پرسی لامەركەزیەت،پەیوەندی نێوان هەردوو حزب كرا. شاندی زەحمەتكێشان پیكهاتبوولە هاوڕێیان( ئەحمەد خدر بەرپرسی كۆمیتەی پاریزگای سلێمانی ،بەختیار مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی، نەبەزجەمال و عومەرشاوری كارگێرانی كۆمیتەی پاریزگا.

Hits: 20
Category: