داوا دەکرێت توركیا سەرکێشییەکانی لە سوریا رابگرێت

لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ داوا لە تورکیا دەکات سەرکێشیەکانی ئەو چەکدارانەی کە لە باکوری سوریا پشتیوانیان لێدەکات رابگرێت، دەشڵێت، پێدەچێت ئەو چەکدارانە کاری رفاندن و ئەشکەنجەدانیان ئەنجامدابێت و دەستیان گرتبێت بەسەر موڵکی خەڵکدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە تاوانەکانی جەنگ باسی لەوەشکردوە، گواستنەوەی هاوڵاتیانی سوری بۆ تورکیا بەمەبەستی دادگاییکردنیان و دەستگیرکردنیان لەلایەن سوپای نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە پێدەچێت بچێتە ئاستی تاوانی جەنگەوە و گواستنەوەیان کارێکی نایاساییە.

لە ڕاپۆرتێکیان کە نیوەی ساڵی 2020 دەگرێتەوە لیژنەکە دەڵێت، کردەوەکانی کوشتن و دەستدرێژی کردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن گروپە جیاجیاکانی سوریاوە لە زیادبووندایە

پاولۆ پێنیرۆ، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ بە رۆژنامەنوسانی وت، "سوپای نیشتیمانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی لێدەکرێت پێدەچێت تاوانی جەنگی لە عەفرین و سەرێ کانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجام دابێت و مامەڵەی توندییان لەگەڵ دیلەکاندا کردوە ئەشکەنجەیان دابن و دەستدرێژییان کردبێتنە سەر".

ئەوەشی خستەڕو، پێویستە لەسەر تورکیا کار بکات بۆ رێگەگرتن لەم پێشێلکارییانە و گرەنتی پارێزراوی هاوڵاتیانی مەدەنی بدات لەو ناوچانەدا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندایە

karwan

Hits: 27
Category: