خێزانێكی كورد لە بەغدا سەربڕدران

خێزانێكی كورد کە لە سێ کەس پێکهاتبوو، لە شاری بەغدا سەربڕدران و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش تاوانبارەكان بە مەبەستی دزی چوونەتە سەر ماڵەكە.

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند كچێكی دەرمانساز و دایك و باوكی لە نێو ماڵەكەیاندا لە ناوچەی مەنسور سەربڕدران.

ڕوونیشیكردەوە كە زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژەدەكەن بۆ ئەوەی پاڵنەری تاوانەكەی دزیكردن بووبێت نەك تاوانێكی تیرۆریستی.

هەندێك سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کچەکە کە ناوی شیلانە، بەشداری خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکانی گۆڕەپانی تەحریری کردووە و پێدەچێت کوشتنەکەشی کە بەشێوەیەکی دڕندانە بووە، هەر بەو هۆیەوە بووبێت.

karwan

Hits: 83
Category: