لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ کۆدەبێتەوە

29ی ئەیلوولی 2020، لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ پێکهاتوو لە حزبی شیوعی كوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەی لیژنەی کاری هاوبەش دۆخی عێراق ، کوردستان و لێکەوتەکانی کۆرۆنا ڤایرەس گفتوگۆی لەسەر کراو هەڵوەستە لەسەر ئەم بابەتانە کرا:

یەکەم : لیژنەی کاری هاوبەش لە بارەی پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەختە و شالاوی تەعریبی نوێ لە ناوچە دابڕێنراوەکان راگەیاندنێک بلاو دەکاتەوە.
دووەم : لیژنەی کاری هاوبەش لە بارەی دۆخی هەرێمی کوردستان لە سەر خەراپی باری ژیان و گوزەرانی خەڵک، فراوانبوونی مەودای هەژاری و بێکاری لە نێو چینە زەحمەتکێشەکان، دواکەوتن و لێبڕینی مووچە وەستا و هۆکاری ئەم دۆخەی بە شێوەی سەرەکی بۆ سیاسەتی ئابووری کوردستان گێڕایەوە.
سێیەم : لیژنەی کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدان و بەردەوامبوونی کار و چالاکیی مەدەنی و جەماوەری و گرتنەبەری میکانیزمی گونجاو، چەند بڕیارێکی دا.

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپ
29ی ئەیلوولی 2020

 

 

بيستون 

Hits: 29
Category: