ئاماری نوێی کۆرۆنا لە رۆژئاڤای کوردستان راگەیەندرا

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، 121 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و دو کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوا 121 توشبوی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتە هەزار و 618 حاڵەت.
دو توشبوی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا هەزار و 618 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 64 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 429 کەسیش تا ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

karwan

Hits: 26
Category: