ئەو هاوڵاتیە کوردەی لە هەلیکۆپتەر هەڵدرایە خوارەوە گیانیلەدەستدا

سەروەت تورگوت، هاوڵاتی کوردی شاری وانی باکور کوردستان بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گیانیلەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی ناوەڕاستی ئەم مانگە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە لە هەلیکۆپتەر هەڵدرایە خوارەوە.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان لە باکوری کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ سەروەت تورگوت هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری وان لە باکور کوردستان گیانیلەدەستداوە، کە ماوەی زیاتر لە دو هەفتەیە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریدا بوە
16ی ئەم مانگە، کەسوکاری دو جوتیار بە ناوەکانی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان رایانگەیاند، لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستگیرکراون لە شارۆچکەی بێیتوشەباب (بێشەبابا) لە شرناخ و پاش سێ ڕۆژ لە دەستگیرکردنەکەیان لە نەخۆشخانەی هەرێمیی وان دۆزراونەتەوە
حەمید شیبان، برای عوسمان شیبان رایگەیاندوە، لە 11ی مانگی ئەیلولدا، سەربازی تورکیا بە هەلیکۆپتەر هاتونەتە گوندی سیرکا و براکەی و سەروەت تورگوتیان دەستگیرکردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتێک لەشکری تورکیا لەبەر چاوی ئەوان تورگوت و شیبانیان دەستگیرکرد هەردوکیان تەندروست بون، بەڵام پاش سێ ڕۆژ زانیویانە لە نەخۆشخانەی هەرێمیی واندان و باری تەندروستیان زۆرخراپە و لە بەشی چاودێری ورد خراوەنەتە ژێر چارەسەرەوە.

بە وتەی پزیشکان، سەربازانی شاری وان عوسمان شیبانیان بە برینداری گەیاندوەتە نەخۆشخانەکە، دۆخی سەروەت تورگوت خراپتر بوە بەهۆی ئەوەی لە شوێنێکی بەرزەوە کەوتوەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوە، بەیانی ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە.

karwan

Hits: 53
Category: