یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی له 15/1ەوە ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی موچه، دەشڵێت، "دەستدەکرێت بەدەستگیرکردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قاچاخچێتی ده‌كه‌ن لەخاڵە سنورییەکان".
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، یه‌كه‌م ته‌ركیزكردنه له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبونی خۆی به‌رامبه‌ر به بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕاگه‌یاندوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ئه‌و وه‌فده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قودباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدای كرد و پێی راگه‌یاندون، كه ئێمه ئاماده‌ین 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌ین به به‌غدا، نیوه‌ی داهاتی گومرگی خاڵه سنوریه‌كانیش بده‌ین به به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه‌شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگاته هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پلاندانانی ڕاسپاردوه كه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنێن بۆ ساڵی 2021 به‌پێی ئه‌و داهاتانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه له‌هه‌رێمی كوردستان، خاڵی سێیه‌میش "ته‌ركیز"كردنێكی ته‌واوی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و بودجەیەی كه له‌به‌رده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندایه، دواتر ئایا له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وین به‌شێوازێك ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غداد پاره نه‌نێرێت به‌شێوازێكی دیكه ده‌بێت.
لەبارەی دابەشکردنی موچە، ڕێباز حەملان وتی، "له 15/1 چونكه ساڵی دارایی هه‌یه خۆی له 20/1 ده‌ست پێ ده‌كات تا 20/12 كه حساباتی دارایی داده‌خرێت پێی ده‌ڵێن ساڵی دارایی كه له 20/1 ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 15/1 ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی موچه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و بابه‌ته".
ڕێباز حەملان باسی لەوەشکردوە، "به‌غدا خۆی داوای نیوه‌ی داهاتەکە ده‌كات له‌به‌ر یاسای بەڕێوەبردنی دارایی كه له‌غیابی بودجه‌دا حكومه‌تی عێراقی پشت ده‌به‌ستێت بەیاسای بەڕێوەبردنی دارایی كه له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوه، ده‌ڵێت هه‌مو پارێزگایه‌ك بۆی هه‌یه 50% ئه‌و داهاته‌ی خۆی كهپهیدای ده‌كات له‌باج و له ڕسوماتی وه‌زاره‌ته‌كان و گومرگ خۆی به‌كاری بهێنێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزاری یاخود بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه‌ی خۆی بۆیه ئه‌وه یاسایه خۆ ئێمه دامان نه‌ناوه، حكومه‌تی عێراق خۆی داوای لە 50% داهاته‌كه‌ی كردووه".
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لەڕوی پێدانی موچەوە پێتانوایە ئەمساڵ جیاواز دەبێت لەساڵی ڕابردو؟، ڕێباز حەملان وتی، "پشت به‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆی خۆمانه ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌مان بۆ نه‌نێرێت، پێم وایە ده‌توانیین چاكی بكه‌ینه‌وه یه‌كه‌م له‌كاتێكی دیاریكراودا موچه دابه‌ش بكرێت نه‌ك له‌وه‌ی كه زۆر دوابكه‌وێت، هەروەها ڕێكخستنهوهیهتی به‌پێی كاته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو موچه خۆرێك بزانێت له‌چه‌ندی مانگدا مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه كه ته‌ركیزی بكه‌ینه سه‌ر، ئه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت، به‌پێی ئه‌وه موچه‌كه دابین ده‌كه‌ین".
رونیشیکردەوە، "ئێمه لێبڕینهكهمان خۆ گونجاندنه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌ر ده‌سته، داهاته‌كه‌ش دیاره چه‌ندی هی ناوخۆیه و چه‌ندی هی نه‌وته، حاڵێكی تر كه زۆر گرنگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا مانگانه زیاتر له 200 بۆ 220 ملیۆن دۆلاری نه‌وتی هه‌بووه، 200 ملیۆن دۆلاریشی داهاتی ناوخۆ بووه كه به‌مه نه‌توانراوه موچه دابین بكرێت چونكه مووچه پێویستی به 755 ملیۆن دۆلاره مانگانه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بدرێت، واته داهاتی حكومه‌ت نه‌وت و ناوخۆیه ئه‌وه‌ش بڕهكهیهتیبڕی مووچه زۆر زۆر زیاترهكه 80% بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بات".
ڕێباز حەملان ڕەتیکردەوە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی بانگەشە دەکەن ئاگاداری ڕێککەوتنە پەنجا ساڵیەکە نەبن لەو ڕوەوە دەڵێت، "نه‌خێر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مو كاتێك كه پێكهاتوه نوێنه‌ری هه‌مو حیزبه سیاسیه‌كانی تێدا بوه، وه كه واژۆش كراوه نوێنه‌ره‌كانیان ئاماده‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه بوون، بۆ مه‌كته‌بی سیاسیه‌كانیشیان ڕونكراوهتهوه كه چی كراوه و چی نه‌كراوه، ئه‌و بابه‌ته دووره له‌ڕاستیه‌وه".
لەبارەی قاچاخچێتی خاڵە سنوریەکان، رێباز حەملان وتی، "ئه‌وانه‌ی كه ڕاسته‌خۆ كاره‌كه (قاچاخچێتی لەخاڵە سنورییەکان) ده‌كه‌ن، كه‌سانی گه‌وره له پشتیانه ورده‌كاریه‌كه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆیه ئه‌و هێزه پێكهێنراوه بۆئه‌وه‌ی كه‌بتوانێت ڕێ له‌و كه‌سه باڵاده‌ستانه بگرێت".
z.s