ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەو بڕیارەش مایک پێنسی جێگری دەتوانێت ترەمپ لە سەرۆکایەتی ئەمریکا دوربخاتەوە و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشەممە به‌كۆی 223 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 205 ده‌نگ بڕیاری دورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ، لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا په‌سه‌ندكرد و مایك پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکایان ناچاركرد به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا له‌كاتێكدایه دوێنێ نانسی پێلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه 24 كاتژمێر مۆڵه‌تی دایه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مواری 25 له ده‌ستوری ئەمریکا.
هه‌مواری 25ی ده‌ستوری ئه‌مریكا رێگه به مایك پێنس، جێگری دۆناڵد ترەمپ دەدات کە رایبگەیەنێت، تره‌مپ توانای به‌جێهێنانی كاره‌كانی نه‌ماوه و خۆی ئەرکەکانی رابپەڕێنێت.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئەمریکا بڕیاری سهرزهندكردنی تره‌مپ و رێگریكردن له وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی دیكه‌ی له‌داهاتودا په‌سه‌ندكرد و تۆم ریدی، ئه‌ندامی كۆماریهكانیش پشتیوانی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
تۆم رید له‌وتارێكدا رایگه‌یاند، كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه رێگایه‌ك بۆ كۆنگرێس بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ سه‌رزه‌نشت بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ش له‌و كه‌سانه بكرێت، كه له روداوه‌كانی 6ی ئه‌م مانگه تێوه‌گلاون و هێرشیانكردوهتهسهر كۆنگرێس.
11ی ئەم مانگە، جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێدراوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو نابێت له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
karwan