یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤاکسینی کۆرۆنا كوترا

 كەمێك پێش ئێستاش یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بە ڤاکسینی کۆرۆنا كوترا

پاش ئەوەی لە نیوەشەوی ١ لەسەر ٢ی ئەم مانگەدا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق، هەر بۆ رۆژی دواتر دەست بە کوتان بە ڤاکسینەکە کرا و لە سەرەتاشدا درا بە کارمەندانی تەندروستی و دواتریش بە بەساڵاچوان و ئەو کەسانە دەدرێت کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

هەر لە ٢ی مانگیشدا، بەشی هەرێم لەو ڤاکسینە گەیشتە هەولێر و كەمێك پێش ئێستاش یەکەم کەس ڤاکسینەکەی وەرگرت.

لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ پێدانی ڤاکسین کراوە و لە سەرەتاشدا ئەو کەسانە وەریدەگرن کە لە هێڵی پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادان و ئەمڕۆ ڤاکسینەکە دەدرێتە کارمەندانی تەندروستی.

لە دوو رۆژی رابردووشدا، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ چیندا بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی سینۆڤارمی کۆرۆنا واژۆکراون دوو ملیۆن ژەمی دیکەی بۆ زیادکراوە تا لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە بەغدا و زۆرترین هاوڵاتی وەریبگرن.

 

Z.s

Hits: 78
Category: