بەریتانیا... کوردێک دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر ژنێک و پارچە پارچەی دەکات

لە شاری ئێکستەر لە بەریتانیا گەنجێکی کورد دوای ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی کردووەتەسەر ژنێکی تەمەن 32 ساڵ بە چەقۆ پارچە پارچەی کردووە و فڕێیداوە. گەنجەکە دەستگیرکراوە و پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، پارچەکانی ژنەکە لە دارستانێکی نزیک شارەکە دۆزراونەتەوە.

بەپێی میدیای بەریتانیا، ئەو ژنەی کوژراوە ناوی (لۆرین کۆکس)ـە و تەمەنی 32 ساڵە. پۆلیس دەڵێت، ماوەی هەفتەیەک بوو دیارنەمابوو، رۆژی 1ی ئەم مانگە پارچەکانی دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کە ماوەی هەفتەیەکە کوژراوە.

رۆژی چوارشەممە 03-03-2021 دادگای کراون لە شاری ئێکستەر دانیشتنێکی دادگایی لەبارەی کوشتنی ژنەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامن.

بەپێی ناو و وێنەی گەنجەکە کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، گەنجەکە خەڵکی باشووری کوردستانە ناوی (ئا) یە. لە مانگی 7 ی ساڵی 2020 چووەتە شارەکە و لەوێ نیشتەجێبووە. دوای کوشتنی ژنەکەش، سیمکارتی ژنەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی نەزانرێت کە کوژراوە.

سایمۆن لاوس، پارێزەری کەیسەکە رایگەیاندووە، ئەو کچ و کوڕە پێشتر هەرگیز یەکدییان نەبینیوە، ئەو کاتەیشی یەکەمجار یەکدییان بینیوە، کچەکە خواردنەوەی کحولی خواردووەتەوە و سەرخۆش بووە، دواتر کوڕەکە ئەمەی بە دەرفەت زانیوە و لە کۆڵانێکی شارەکەدا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر ژنەکە و پاشان ژنەکەی بردووەتەوە بۆ ژوورەکەی کە لەنێو شوقەیەکدا بووە و دواتر کوشتوویەتی. ئەو پارێزەرە دەشڵێت "کوڕەکە جەستەی ژنەکەی کردووەتە 7 پارچە و لەنێوی بردووە."

ئەو پارێزەرە ئاماژە بەوەش دەدات، "کامێرا نهێنییەکان ئەوە پیشان دەدەن کە پێکەوە بوون و بەڵگەکانیش ئەوە دەردەخەن کە کوشتوویەتی و پارچە پارچەی کردووە لە ژوورەکەیدا."

لە کاتی لێکۆڵینەوە لە گەنجەکە، دادگاکە ئەوەی گوتوە کە "کوڕەکە لە ئینتەرنێت سەیری چەند ڤیدیۆیەکی کردووە و بۆ ئەوە گەڕاوە کە چۆن جەستەی کەسێک پارچە پارچە دەکرێت."

کچەکە پێشتر لەو شارەی لێی کوژراوە نیشتەجێبووە، بەڵام مانگی 2ی ساڵی 2020 شارەکەی جێهێشتووە، لەوکاتەشدا کە رووداوەکەی تێیدا روویداوە بۆ گەشتێکی کورت گەڕاوەتەوە شارەکە.

دادگایکردنەکە لەبارەی کوشتنی ئەو ژنە و ئەو کەسەیشی تۆمەتبار کراوە بە کوشتنی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کوڕەکە حكوم نەدراوە.

 

z.s

 

Hits: 102
Category: