ته‌ندروستی عێراق: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌یه‌

 

لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ده‌ركرد و رایگه‌یاند: به‌هه‌موو جۆرێك رێگری ده‌كرێت له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كانی ته‌ندروستی.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی رایگه‌یاند: بڕیاردراوه‌ به‌ رێگریكردن له‌ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان، هه‌روه‌ها رێگریش ده‌كرێت له‌ هاورده‌كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی جه‌ختیشی له‌سه‌ر رێگریكردن له‌دروستبونی كۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان و پێشێلكارییه‌كانی رێكاره‌ خۆپارێزیه‌كان كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راسپێردراوه‌ به‌دواداچوون بۆ داخستنی خوێندنگه‌ ئه‌هلیه‌كان بكات.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌ رۆژانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌وامی ده‌رمانخانه‌كان له ‌كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ داده‌خرێن.

Hits: 40
Category: