گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحەد‌دین دۆزرایه‌وه‌

له‌ باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باکووری بەغدا پایتەختی عێراق، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 20 كه‌سی تیادابوو.

عه‌قید له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند له‌ نزیك گوندێك له‌ باشووری شاری تكریت‌ ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئەحمەد ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ته‌رمی 20 كه‌س له‌ گۆڕه‌كه‌دا بووه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.

عه‌قید له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا نازاندرێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ كوژراون و گوتی: شوێنی لێدان و گولـله‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌رمێك ده‌بیندرێن. گومان له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ كوژرابن.

ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌

Hits: 56
Category: