نرخی بەرمیلێک نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نه‌وتی خاو به‌رده‌وامه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێت به‌ سه‌روو 71 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ پێوه‌ كرا.

به‌پێی راپۆرته‌ ئابوریه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن به‌ نرخی نه‌وته‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نه‌وتی خاو نرخێكی نوێی تۆمار كردوه‌ و یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشتوه‌ته‌ 71 دۆلار و 15 سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه‌ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكدا تۆماری كردبێت.

به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك خاوی خۆرئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكی گه‌یشتوه‌ته‌ 67 دۆلار و 81 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 62 دۆلار و 15 سه‌نته‌.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە: یەکەم هێرشکردنە سەر چەند دامەزراوەیەکی نەوتی سعودی لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە رۆژی یەکشەممە، کە زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە. دووەم: راپۆرتی حکومەتی ئەمریکا کە تێیدا پێشبینی زیادبوونی کار و کەمی بێکاری کردووە.

هۆکاری سێیەمی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بڕیارەکەی هەفتەی رابردووی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بوو کە بڕیاریان دا بە زیاتر نەکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا.

مامەڵە بازرگانییەکانی نێو بازاڕەکانی نەوت پیشانی دەدەن، گرێبەستەکانی ئایندە بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ بۆ هەر بەرمیلێكی برێنت، کە تێکەڵەیەکی نەوتی دەریای باکووری بەریتانیایە بە رێژەی 2.32٪ بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 71 دۆلار و 15 سەنت.

بە بەرزبوونەوەی نرخی برێنت، نرخی نەوتی تێکساسی ئەمریکی (WTI) لە گرێبەستەکانی ئایندە بۆ مانگی نیسان بەرێژەی لە 2.57٪ بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێك نەوت بە 67 دۆلار و 81 سەنت فرۆشراوە.

 

 

 

ز.س

 

Hits: 83
Category: