یاریزانێكی بەرشەلۆنە نزیكە لەپەیوەندی كردن بەڕیاڵ مەدرید

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە نزیکەکانی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا هانی ئەو یاریزانە دەدەن بچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی رکابەری هەمیشەیی بارسا.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، کەسوکارانی کۆتینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا هانی ئەو یاریزانە دەدەن بچێتە ریال مەدرید و دەڵێن "تەنانەت پەیوەندیشیان بە بەرپرسانی ریال مەدریدەوە کردووە و داوایان لێکردوون کۆتینیۆ ببەنە یانەکەیان".

کۆتینیۆ لە هاوینی رابردوودا بەشێوەی خواستن چووەتە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەڵام وادیارە ئەو یانەیە نایەوێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و بارساش نایەوێ بگەڕێنێتەوە، بۆیە کۆتیتنیۆ دەیەوێ زوو خەمێک لە چارەنووسی خۆی بخوات.

 

هەندێ لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمە زیاتر لە جارێکە نزیکەکانی کۆتینیۆ بۆ مەبەستی بردنی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی ریال مەدرید پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی شاهانەوە دەکەن.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە خودی کۆتینیۆ دەیەوێ بچێتە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و لەو پێناوەدا هەوڵیشی داوە، بەڵام وادیارە نزیکەکانی قسەیەکی دیکەیان هەیە.

karwan

کەنەدا و ئوسترالیا بڕیارییاندا بەشداری لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆی 2020 نەکەن

هەریەکە لە کەنەدا و ئوسترالیا بڕیارییاندا بەشداری لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆی 2020 نەکەن، کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چارەنووسی پاڵەوانێتییەکە دیارنییە.

مات کارۆل، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵیمپی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە بەشداری لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆدا نەکەن.

کارۆل رایگەیاند، نایانەوێت وڵاتەکەیان بخەنە بەردەم بارودۆخێکی قورستر، لەکاتێکدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کێشەی زۆر دروستبووە و دووپاتیشیدەکاتەوە کە تەندروستی یاریزان و خانەوادەکانیان لەپێش هەموو شتێکەوەیە.

ئوسترالیا لەکاتێکدا ئەم بڕیارەی داوە کە ئەوان پاڵپشتی دواخستنی پاڵەوانێتییەکە بۆ ساڵی 2021 دەکەن.

لەلایەکی دیکەشەوە، لیژنەی ئۆڵیمپی کەنەداش بڕیاریدا بەهەمان هۆکار و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵیمپیادەکەدا نەکات.

karwan

زیدان لە گەمژەیی منداڵەکانی دەترسێت

زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیکردوەوە کە منداڵەکانی ئەو شتەن کە لە ژیانی خۆیدا زۆرترین خەمی لێدەخوات.

زیدان بەمنزیکانە چیرۆکی ژیانی خۆی لە کتێبێکدا بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا باسی ژیانی کەسایەتی و گشتی خۆی دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چەند بەشێکی کتێبەکەی زیدانی بڵاوکردووەتەوە، کە لە یەکێک لەو بەشانەدا زیزۆ باسی منداڵەکانی دەکات و دەڵێت "دەمەوێ منداڵەکانم مرۆڤی باش بن، ژیانی منداڵەکانم وەک خەڵکی دیکە نییە، لەوە دەترسم ببنە گەمژە، زیاتر لە هەموو شتێکی دیکە لەم بابەتە دەترسم".

لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەیدا، وەک مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، زینەدین زیدان باسی شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ یاریزانەکانی لە ژووری جلگۆڕیندا دەکات و دەڵێت "ئەزموونی 17 یان 18 ساڵم هەیە، دەزانم کارەکان لە ژووری جلگۆڕیندا چۆن بەڕێوە دەبەم".

راهێنەری ریال مەدرید هەروەها دەڵێت "من ئەو پیاوە نیم بەرامبەر یاریزانەکانم شانازی بەخۆم بکەم، تەنیا دەمەوێ نیشانیان بدەم کە پێویستە چی بکەن"

ك-س

ئایا خولەكانی تۆپی پێ لە ئەوروپا تەواو دەكرێت ؟

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ ئه‌وروپا و جیهاندا وه‌ستێنران، خافیێر تیباس سه‌رۆكی یه‌كێتیی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ڵێت "پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌رجه‌م خوله‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌نێویشیاندا خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری داهاتو ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌".

تیباس له‌لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌ی "ماركا"ی ئیسپانی وتوه‌، پێویسته‌ بتوانین له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 5ی داهاتو (ئایار) جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ خولی ئیسپانیا و سه‌رجه‌م خوله‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، له‌وانه‌یه‌ ده‌ستپێكردنی خوله‌كان پێش ئه‌وكاته‌ش بێت، هه‌روه‌ك پێی وایه‌ بڕیاری یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ دواخستنی جامی یورۆی 2020 بڕیارێكی سه‌ركه‌وتو بو، چونكه‌ ده‌رفه‌تێك ده‌داته‌ سه‌رجه‌م یه‌كێتی و خوله‌كان تا كۆتایی به‌م وه‌رزه‌ بهێنن.

پێشتر یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاری دا جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، كه‌ بڕیاربوو ساڵی 2020 ئه‌نجامبدرێت، بخاته‌ ساڵی 2021 ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپا، كه‌ بوه‌ته‌هۆی وه‌ستانی سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانی دیكه‌ش.

ك-س

تائێستا 14 یاریزانی خولی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا توشی ڤایرۆی كۆرۆنا بوون

دوو یاریزانی دیكەی تیمی لۆس ئەنجلیس لیكەرز، كە یەكێكە لە یانەكانی خولی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا NBA، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون. بەوەش ژمارەی توشبوانی پاڵەوانێتییەكە گەیشتە 14 كەس.

دوای ئەوەی ئەنجامی تێستی كۆرۆنای "رەدی گۆبێرت" یاریزانی فەرەنسی لە یوتا جاز، پۆزەتیڤ دەرچو، یانەی لۆس ئەنجلیس لیكەرزیش رایگەیاند، دوو یاریزانی دیكەی توشی كۆرۆنا بون و لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "تێستی دوو یاریزانی دیكەمان پۆزەتیڤ دەرچون. هەردووكیان كەرەنتینەكراون و لە ژێر چاودێری تیمی پزیشكیدان"

.
پێشتریش چوار یاریزانی یانەی "بروكلاین نێت"یش، كە سەربە هەمان پاڵەوانێتییە، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببون.
بەوجۆرە تائێستا 14 یاریزانی خولی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا توشی ئەو ڤایرۆسە بون.