ئەمڕۆ قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگ کۆتایی دێت

یانەی تۆتێنهام بووە یەکەم یانەی قۆناخی 16ـی یۆرۆپالیگ و ئەمڕۆش 15 یاری لە قۆناخی 32دا دەکرێن.

یانەی تۆتێنهام لە یاری چووندا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی وۆڵڤسبێرگەری نەمسایی بردبووەوە، لە یاری گەڕانەوەشدا بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی پێهێنا و بووە یەکەم یانەی قۆناخی 16، گۆڵەکانی تۆتێنهام لەم یارییەدا لە لایەن دێلی ئالی، کارلۆس ڤینسیۆس دوو گۆڵ و گاریس بەیڵەوە تۆمارکران.

ئەمڕۆش یارییەکانی دیکەم ئەم قۆناخە دەکرێن و تێیدا کاژێر 20:55 ئارسیناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا بەرامبەر بێنفیکا یاریدەکات، لە یاری چووندا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

ئەیاکس کە لە یاری یەکەمدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیلی بردەوە ئەمجارە لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانە فەرەنسییەکە دەکات.

یانەی ڤیاریال لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری رێد بول سالزبورگ دەکات کە لە یاری یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لێی بردبووەوە.

گلاسکۆ رێنجەرز لە سکۆتلەندا لەگەڵ رۆیال ئانتوێرپ یاریدەکات، یاری یەکەم بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سوودی گلاسکۆ کۆتاییهاتبوو.

یانەی ماکابی تێل ئێڤیڤی ئیسرائیلیش دەبێتە میوانی شاختار کە لە یاری یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام پێی دۆڕابوو.

هۆفێنهایمیش لە یاری یەکەمدا بەسێ گۆڵ بۆ هەرلایەک لەگەڵ مۆلدێ یەکسانبوو، ئەمجارەش لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری دەکات.

یانەی ناپۆلیش لە یاری یەکەمدا لە ئەنجامێكی چاوەڕواننەکراو بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە گرانادا دۆڕا ئەمجارە لە یاریگای دێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لەگەڵیدا یاریدەکات، سەرجەم ئەم یارییانە کاژێر 20:55 بە کاتی باشووری کوردستان دەکرێن.

ئەو یارییانەی کاژێر 23:00 دەکرێن، لە نێوان مانچێستەر یونایتد و ریال سۆسیداد دەبێت کە یاری یەکەم یانە ئینگلیزییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام براوە بوو.

رۆما لە یاری یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سپۆرتینگ براگای بردەوە ئەمجارە لە یاریگای خۆیدا یاری لەگەڵ دەکات.

یانەی ئایندهۆڤن میوانداری ئۆڵیمپیاکۆس دەکات، لە یاری چووندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ پێی دۆڕابوو.

یاری یەکەمی بایەر لیڤەرکوزن و یەنگ بۆیز بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سوودی یانەی دووەم کۆتاییهاتبوو، ئەمجارە یارییەکە لە یاریگای یانە ئەڵمانییەکە دەکرێت.

کلەب برووجیش لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ دینامۆکیێڤ یاریدەکات، یاری یەکەمی نێوانیشیان بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتاییهاتووە.

لێستەر سیتیش لە نێو یاریگای خۆیدا لەگەڵ سلاڤیا پراگی چیکی یاریدەکات، لە یاری چووندا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

دینامۆ زاگریبیش میوانداری کراسنۆداری رووسی دەکات، لە یاری یەکەمدا دینامۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوە بووە.

لە دوایین یاریشدا ئەیسی میلان لە سانسیرۆ میوانداری رێد ستار دەکات کە لە یاری یەکەمدا هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.

 

 

z.s

مەرجی هالاند بۆ هەر یانەیەك بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بكات

 

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی نەرویجیی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی، مەرجێکی قورس بۆ ئەو یانانە دادەنێت، کە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکەی پێشکەشی دەکات، هالاند بووەتە جێی بایەخی گەورە یانەکانی ئەوروپا، لە سەرووشیانەوە هەردوو گەورە یانەی ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا، داواکارییەکانی ئێرلینگ هالاندیان بۆ یانەیە ئاشکراکردووە کە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ بکات.

هالاند ئێستا بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی جیهان دادەنرێت، کە تەمەنی 20 ساڵە و لەوەتەی پەیوەندی بە دۆرتموندەوە کردووە کاریگەرییەکی زۆری هەیە، بەتایبەتی لەم وەرزەدا، کە لە 25 یارییدا 27 گۆڵی تۆمارکردووە.

هالاند ئامانجی چەند یانەیەکی سەرەکی ئەوروپایە لە هاوینی داهاتوودا، وەک یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، مانچێستەر یونایتد و تەنانەت بایرن میونشنی ئەڵمانیش.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا، هالاند و مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی لەوە ئاگادارن کە نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایلێکردوون بیر لە مووچەیەکی گەورە بکەنەوە ئەگەر هەنگاوێکی نوێی هاوێشت.

بەپێی رۆژنامەکە، مەرجی نوێی هالاند بۆ ئەو یانەیەی دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات، مووچەیەکی 18 ملیۆن یۆرۆییە و دەبێت ماوەی گرێبەستەکەیشی 5 ساڵ بێت، کە بێگومان ئەم پارە زۆرە بۆ هەر یانەیەک بارقورسییەکی زۆر دەبێت، لە سایەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

Z.S

یانەی ئیستیقلال: سکاڵامان لەدژی وریا غەفوری نییە

ئه‌حمه‌د مه‌دادی، بەڕێوەبەری گشتیی یانەی ئیستیقلال تارانی ئێرانی، رەتیکردەوە هیچ سکاڵایەکی لەسەر وریا غەفوریی یاریزانی کوردی یانەکەیان تۆمارکردبێت و پشتگیریی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دووپاتکردەوە.

میدیای ئێرانی بڵاویکردەوە کە له‌سه‌ر زیادكردنی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی لەگەڵ یانه‌ی ئیستقلال تاران، وریا غەفوریی یاریزانی کوردی ئەو یانەیە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن بەڕێوەبەری نوێی یانەکەوە.

ئه‌حمه‌د مه‌دادی، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا، دووپاتیکردەوە کە یانەکەیان هیچ سکاڵایەکی لەسەر وریا غەفوری نییە و ئەو کێشانەشی روونکردەوە کە سەبارەت بەم یاریزانە لە میدیاکانەوە باس دەکرێن.
مه‌دادی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی یانەی ئیستقلال، وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە، کە هەندێکیان تایبەت بوون بە وریا غەفوریی یاریزانی کوردی یانەکە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە راستە یانەی ئیستیقلال سکاڵای لەسەر وریا غەفوری تۆمارکردووە؟ مەدادی گوتی "بێگومان نەخێر، سکاڵامان لەسەر وریا تۆمارنەکردووە".

ئینجا لێیانپرسی، بەڵام بڵاوبوونەوەی نامەی یانەکەتان لەسەر ئەو یاریزانە بۆ لیژنەی رەوشت لە یەکێتیی تۆپی پێی ئێرانی پێماندەڵێت سکاڵاتان لەسەر وریا تۆمارکردووە؟ مەدادی لە وەڵامدا گوتی "دەبێت ئەوە بڵێم کە یانەی ئیستقیلال ناچارە وەڵامی دەستە و دەزگاکانی دادوەری و چاودێری بداتەوە، ئەمە رێکارێکی گشتییە بۆ هەموو یانەکان".

ئەو هەروەها گوتیشی "نامەیەکی لیژنەی رەوشت سەبارەت بە وریا هەبوو، داوای روونکردنەوەیان لێکردین و ئێمەش روونکردنەوەیەکمان دا، لێرە شتێک نییە ناوی گلەیی بێت، یانەی ئیستیقلال پشتگیری له هەموو یاریزانەکانی دەکات، دەنگۆی سکاڵاکەمان لەسەر وریا تەنیا لە زەینی نەخۆشەکاندا شوێنی دەبێتەوە، دەبێت لایەنگرانی یانەکەمان لەم بارودۆخانەدا زیرەک بن و لەخشتە نەبرێن".

ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەری گشتیی یانەی ئیستیقلال تاران، دوای ئەوە هات کە ژمارەیەك لە هەوادارانی یانەی ئیستیقلال لە شاری تاران چوونە بەردەم بارەگای یانەکەیان و دروشمی جیاوازیان دژی بەرپرسانی یانەكە گوتەوە، داوایان لە بەرپرسانی یانەکە کرد دەستلەکاربکێشنەوە و پاڵپشتی خۆشیان بۆ وریا غەفوری نیشاندا و لەسەر لافیتەیەکدا نووسیبویان "كاپتن بەتەنیا نییە".

 

 

z.s

 

نەیمار تیری نا بەدڵی هاندەرانی بەرشەلۆنەوە

 

نەیمار داسیلڤا، یاریزانی نێودەوڵەتی بەرازیلی، داوای لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی کردووە بچێتە فەرەنسا و درێسی یانەی پاریس سانجێرمان لەبەربکات.

مێسی لە کۆتایی وەرزدا ئازاد دەبێت لە رۆیشتن بۆ هەر یانەیەک، کە هێشتا چارەنووسی خۆی دیاری نەکردووە، چونکە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەیەوێت پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات، لەگەڵ بارسێلۆنادا تەنیا بیر لە وەرزەکەی بکاتەوە، بەڵام پاریس سانجێرمان بەئاشکرا کاردەکات بۆ ئەوەی لیۆ رازی بکات بچێتە ریزەکانی.

لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سانجێرمان روونیکردەوە کە یانەکەیان بایەخ بە هەڵوێستی مێسی لەگەڵ بارسا دەدات، نەیماریش دوودڵ نەبوو لەوەی جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵی نیشان بدات، کاتێک لە کانوونی یەکەمی رابردوودا راشکاوانە گوتی "دەمەوێت یاری لەگەڵ مێسی بکەم و جارێکی دیکە چێژ لە یاریکردن لەگەڵ ئەوە وەربگرمەوە، ئەوە هەموو شتێکە کە دەمەوێت، بەدڵنیاییەوە دەبێت وەرزی داهاتوو ئەو کارە بکەین".

بەپێی ئەو زانیارییانەی هەندێک لە رۆژنامەکانی فەرەنسا ئاشکرایانکردوون، نەیمار بەمدواییە پەیوەندی بە مێسییەوە کردووە و لەو پەیوەندییەدا نەیمار ستایشی ژیان لە شاری پاریس و ئەو ئارامی و دڵنەواییەی بۆ مێسی کردووە کە لەو شارەدا هەیە، وەک هەوڵێک بۆ قایلکردنی لیۆ بۆ ئەوەی لە بارسا بڕوات و بچێتە ریزەکانی یانەی پاریسی.

ئەو سەرچاوانە روونیانکردووەتەوە کە هێشتا زووە بۆ ئەوەی وەڵامەکەی مێسی بزانن، بەڵام بە بوونی نەیمار لە فەرەنسا، پاریس سانجێرمان هێشتا خاوەن دۆسییەیەکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی و تواناکانی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە.

 

 

z.s

 

خۆی و هاوسەرەكەی دەیانەوێ ببنە پاڵەوانی جیهان

مەحەمەد شەمسەدین یەكەم پیاوی عێراق كە بەهێزترین پیاوی كشوەری ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی دەست نیشان كراوە سەرقاڵی خۆ ئامادە كردنە بۆ پاڵەوانیەتی جیهان پێشتریش توانویەتی ببێت بەپاڵەوانی وڵاتانی ئاسیا ئێستاش ململانی دەكات بۆ جیهان .

مەحەمەد لە خۆشەویستی وەرزشەكەی و بوونی بەپاڵەوان بۆیەكەم جار لە مێژووی عێراق هاوسەرەكەی پەلكیش كردە نیو یاری ئاسن كرد بە یەكێك لە یاریزانە باش و بە تواناكانی هێزی لەش لە سەر ئاستی عێراق و ئاسیا ئێستا كچەكەیشی هەمان یاری دەكات.

" من لە سالی 2001 یاری هێزی لەش دەكەم توانیومە چەندین جار ببم بە پالاوانی عێراق و دواتر بەژداریم كرد لە پالاوانیەتی پیاوانی بەهێزی لە دەولاتانی عەرەب و پاش ئەوەی بوو بەپالاوان ناسناوی بەهێزترین پیاوی دەولاتانی عەرەبیم وەرگرت دەستم كرد بە راهێنانی زیاتر و یاری و ماندوو بوونی زۆر زیاتر بۆ ئەوەی خەونەگەورەكەم بە دەست بهێنم "

محمد گووتیشی پاش ئەوەی توانیم ببم بە خاوەتی هۆلی تایبەتی بە خۆم كاتم زیاتر تەرخان كرد بۆ یاری كرد و مەشقی زیاتر سوپاس بۆ خوای گەورە توانیم ببم بە پاڵەوانی كشوەری ئاسیا و لەوێش نازناوی بەهێزترین پیاوی ئاسیام وەرگرت , ئێستا من وەك بەهێزترین پیاوی وڵاتانی عەرەبی و كشتوەری ئاسیا دەست نیشان كراوە . پاش ئەوەی هاوسەرەكەیشم توانی لە پاڵەوانیەتی ولاتی توركیا پلەی دووەمی بە دەستهێنابەهێزترین ئافراتی كشتوەری ئاسیایە ، ئێستا ئێمە سەر قالی خۆ ئامادە كردنین بۆ پالاوانیەتی جیهان .

مەحەمەد شەمشەدین گووتیشی لە ئێستا خۆم هاوسەرەكەم و كچەكەیشم كە تەمەنی 14 ساڵە هەموو وەرزش دەكەین یارزانی هێز هیزی لە شین گرنگی زۆرمان پێ داوە من یەكەم پیاو بوومە لە مێژووی عێراق كە بوومە بە راهێناری ئافراتان ئێستایش خاوەنی ئەنجامی باشین

محمد گووتیشی میدیا فەیزوڵا ی خێزانم ئێستا دووەم بەهێزتربن ئافراتی پاڵەوانیەتی توركیا كە ئەمەیش بۆ من خاونێكی زۆر خۆشە كچەكەیش كە تەمەنی 14 سالا ئێستا بۆتە پالاوانی عێراق لە سەر ئاستی تازە پێگەیشتوان و لاوانی كچان . ئەمەیش هاندەرێكی زۆر باشە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی بەژداری بكەین لە پالاوانیەتی جیهان .

خۆم سەر قالی خۆ ئامادە كردنم چونكە من ئێستا كە دەتوانم 505كگم سكوال ( دبنی ) هەیە دووكەسی تر ئەو وەزنە بەرزدەكەنەوە ئەویش یەكێكیان لە ولاتی ئەمەریكایە ئەوەی تریش كەسێكی ئێرانیە , بەلام ئەوەی جێگا داخە كە هیج كەسێك هاوكارمان نیە و لێمان ناپرسیت لە كاتێك ئێمە ڕەمزی سەركەوتن و ناساندنی ولاتێكین .