ئەحمەد سەڵاح بەفەرمی رازی بووە بگەڕێتەوە یانەی زاخۆ

ئەحمەد سەڵاح دوای نزیکەی 48 کاتژمێر لە بڕیاری وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ پەشیمان بووەوه‌ و رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە.

دوای ئەوەی حەمید سەمان سەرۆکی یانەی زاخۆ لە بەغدا سەردانی ئەحمەد سەڵاحی کرد و گفتوگۆی لەگەڵی کرد، راهێنەرەکەی زاخۆ رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتەوە ئەستۆ، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی کودستان24 هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندیی بە بابەتی دارایی هەبووە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن بەیەکەوە بەردەوام بن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ زاخۆ لە گەڕی پازدەمی نایابی عێراق بەبێ ئەحمەد سەڵاح لەگەڵ دیوانیە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.

فێرناندۆ گاگۆ بووە ڕاهێنەر

فێرناندۆ گاگۆ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەرجەنتینی‌ و یاریزانی پێشووی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بۆكا جۆنیۆرز، بووە ڕاهێنەری یانەی دۆسیفیی وڵاتەکەی.

گاگۆی تەمەن 34 ساڵ، بەهۆی پێكانەوە، وازی لەیاری نێودەوڵەتی هێناو لەئێستاشدا بووەتە ڕاهێنەری یانەی دۆسیفیی.

گاگۆ لەسێ پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا بۆ ئەرجەنتین و مۆندیالی ساڵی 2014ی بەشداریكردووە.

جامی لیبەرتادۆرس... دوای ریڤەرپلەیت بەڕازیلییەکان بۆکاجۆنیۆرزیشیان خستە دەرەوە

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی توانی بە ئەنجامێکی قورس لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرس، ئەوەش دوای ئەوەی یانەی پاڵمیراسی بەڕازیلیش ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی خستە دەرەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردو بە کاتی هەرێم، لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی لیبەرتادۆریس بۆ یانەکانی ئەمەریکای لاتین، یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی.

بەو بردنەوەیەش یانەی سانتۆس لەگەڵ پاڵمیراسی هاونیشتمانی لە یاری کۆتای جامی لیبەرتادۆرس بەیەک دەگەن.

پێشتریش یانەی پالمیراس توانی لە یاری پێش کۆتایی  بە ئەنجامی یاری چون و هاتن لە ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بباتەوە.

ز.س

یانه‌ی بەرشەلۆنە: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌‌ دواخرا

 

یانه‌ی بەرشەلۆنە له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخراوه.
بڕیاروابوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی بارسا له‌ بیستوچواری ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی كارگێڕی كاتی بلاوگڕانا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كاتالۆنیا بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێی بارسا بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخرێت، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كاتالۆنیاو ئه‌و رێوشوێنه‌ توندانه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ گرتوویه‌تیه‌ به‌ر.
هاوكات یانه‌ی بارسێلۆنا داوای له‌ حكومه‌تی كاتالۆنیا كردووه‌ یاسای وه‌رزشی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی یانه‌كان هه‌موار بكاته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌دا ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ بتوانن له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان و له‌ ڕێگای پۆسته‌وه‌ ده‌نگ بده‌ن، حكومه‌تیش به‌ڵێنیدا داواكه‌یان تاوتوێ بكات .

ڕۆنالدۆ لەتێکشکاندنی ڕیکۆردەکان بەردەوامە

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە تۆمارکردنی 759 گۆڵ ڕیکۆردەکەی جۆزێف بیکانی یەکسان کردەوە.

ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لەتێکشاندنی ڕیکۆردەکان بەردەوامە، ڕۆنالدۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی یوڤانتوس لە تۆڕی گۆڵی یانەی ساسۆلۆ لە خولی ئیتاڵی، ڕیکۆردەکەی بیکانی ئەستێرەی پێشووی نەمسایی یەکسان کردەوە.

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ تا ئێستا خاوەنی 759 گۆڵی فەرمیە لەگەڵ پورتوگال و ئەو یانانەی یاری بۆکردوون هەروەها توانیویەتی هەریەک لە بیلیەی بەرازیلی بە تۆمارکردنی 757 و ڕۆماریۆ بە 745 گۆڵ تێپەڕێنی و بە جیاوازی 44 گۆڵ لەپێش میسی ئەستێرەی تانگۆ و بەرشەلۆنەوەیە کە تا ئێستا خاوەنی 715 گۆڵە.

 

ز.س