تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 32 ی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا

تیروپشكی قۆناغی سیی و دووی جامی شای ئیسپانیا ڕاكێشرا، له‌ تیروپشكه‌كه‌دا، شازده‌ یانه‌ی پله‌ یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ یانه‌ی پله‌ دوو و شه‌ش یانه‌ی پله‌ سێ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كۆرنیای پله‌ سێ كه‌ له‌ قۆناغی پێشوو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دوورخسته‌وه.

یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئه‌لكۆیانۆی پله‌ سێ ده‌بێته‌وه، هاوكات یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبیزاو یانه‌ی ڕیال سۆسیدادیش یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی كۆردۆبا ده‌كات.
ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ له‌ شازده‌و حه‌ڤده‌و بیست و بیست ویه‌كی ئه‌م مانگه‌ به‌ یه‌ك گه‌ڕ له‌ یاریگای تیپه‌ پله‌ دوو و پله‌ سێیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیپی براوه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته‌ قۆناغی شازده‌ .

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێلی‌ تێپەڕاند

بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یەکەم یاری ساڵی نوێ، گەوهەرەکەی مادێرا توانی کۆی گۆڵەکانی لە یارییە فەرمییەکاندا بەرزبکاتەوە بۆ (757) گۆڵ و پێلێی ئەفسانەی بەڕازیلی تێپەرێنێت.

شەوی رابردو، یانەی یۆڤێنتوس و ئۆدەنێزی لە یارییەکانی هەفتەی (15)ی کاڵچۆی ئیتاڵی بەیەک گەشتن، لەو یارییەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی سەرکردایەتی خانمە پیرەکە بکات و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە ببەنەوە کە تێیدا دۆن توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

بەم دوو گۆڵەش، کوڕەکەی مادێرا جگە لەوەی ناوی خۆی لە پێگەی یەکەمی گۆڵکاری خولەکە بە (14) گۆڵ جێگیرترکرد، هاوکات کۆی گۆڵە فەرمییەکانی لە ژیانی وەرزشی بۆ (757) گۆڵ بەرزکردەوە و توانی پێلێی ئەفسانەی جیهان و بەڕازیل تێپەڕێنێت کە توانیبوی (756) گۆڵ تۆمار بکات.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێویستی بە تۆمارکردنی تەنها 2 گۆڵی دیکەیە بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم پیاوی تۆپی پێ کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت، کە لە ئێستادا بەناوی جۆزیف بیکانی نەمساییە خاوەنی زۆرترین گۆڵی مێژووە بە (759) گۆڵ.

 

ز.س

فلێک خەڵاتى کەسایەتى ساڵى ٢٠٢٠ى بەدەستهێنا

ڕۆژنامەى کیکەر خەڵاتى کەسایەتى ساڵى ٢٠٢٠ى بە هاینز فلێکى ڕاهێنەرى یانەى بایرن میونشن بەخشى.

یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى بڵاویکردەوە، کە هاینز فلێکى ڕاهێنەرى تیپى تۆپى پێى یانەکەى، خەڵاتى کەسایەتى ساڵى تایبەت بە ڕۆژنامەى کیکەرى ئەڵمانى بردووەتەوە، بەهۆى ئەو دەستکەوتانەى لەگەڵ یانەکە لەمساڵدا بەدەستیهێناون.

بردنەوەى ئەم خەڵاتە لەلایەن فلێکەوە دواى ڕۆژێک دێت لە بەدەستهێنانى خەڵاتى گلۆب سۆکەر، کە وەک باشترین ڕاهێنەرى ٢٠٢٠ى جیهان هەڵبژێردرا.

یانە باڤارییەکە ڕوونیکردووەتەوە، فلێک هەشتەم ڕاهێنەرە لە یانەکەیاندا خەڵاتى کەسایەتى ساڵ بەدەستبهێنێت، پاش ئەوەى توانى لە ٢٠٢٠دا پێنج نازناو بباتەوە، کە ئەوانیش خول و جامى و جامى سوپەرى ئەڵمانیا و خولى یانە پاڵەوانەکان و جامى سوپەرى ئەوروپا بوون.

هاوکات فلێک لەبەردەم بەدەستهێنانى شەشەم نازناویشدایە، کە جامى جیهانى یانەکانە و لە مانگى دووى ٢٠٢١دا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.

ماوەی دوورکەوتنەوەی کۆتینیۆ ئاشکرا کرا

یاری نێوان ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئیبار فیلیپ کۆتینیۆ تووشی پێکان بوو بەم ھۆیە یاریگای جێھێشت .
لە پشکنینەکان دەرکەوتووە کۆتینیۆ پێکانی ھەیە لە کڕکڕاگەی جومگەی قاچی چەپەی و پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت .
سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆتینیۆ بۆ ماوەی چوار مانگ بەھۆی ئەم نەشتەرگەرییە لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت.

نوێترین چاوپێکەوتنی میسی

 

دوای ئەوەی هەموو جیهان چەند رۆژێک چاوەڕێی ئەو هەڤپەیڤینەیان کرد، کە  خۆردی ئیڤۆلێی راگەیاندنکاری ئیسپانی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنادا کردبوو، ئەو هەڤپەیڤینە بڵاوکرایەوە، بەڵام ئەوەی پێشبینی دەکرا رووینەدا و مێسی چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی بارسادا یەکلایی نەکردەوە و بە ئیڤۆلێی گوت "ئێستا ناتوانم داھاتووی خۆمم پێتبڵێم، چونکە تاوەکو ئێستا نازانم چی دەکەم، تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕوان دەبین و پاشان بڕیاردەدەم". ئەگەرچی لیۆ گوتیشی "دوای وازهێنانیش دەمەوێت هەر لە بارسێلۆنا بژیم".

 

ئەمە پوختەی قسەکانی لیۆنێل مێسییە لەو هەڤپەیڤینەدا:

 

میسی: سەرسامم بە کریستیانۆ رۆنالدۆ لە تۆپی پێدا و رافائیل نادال و رۆجەر فیدرێریش لە یاری تێنسدا.

میسی:  بارتۆمیۆ چەندین بەڵێنی شکاند لەگەڵ مندا، نامەوێت باسیان بکەم کە ئەو بەڵێنانە چی بون، بەڵام بەڵی ئەو بەڵێنی شکاند.

میسی: ئەستەمە ڕوبکەمە ڕیال مەدرید و قورسە گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار لەم کاتەدا بۆ سەرۆکی یانەکە لەبەرئەوەی دارایی یانەکە باش نیە.

میسی: چاوەڕێ دەکەین تا کۆتایی وەرز بۆ یەکلا کردنەوەی داهاتووم و دواتر بڕیار دەدەم.

میسی: دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بژیم تەنانەت دوای وازهێنانیشم لە یاری کردن.

میسی : بە هاندەران دەڵێم دەمەوێت لێرە بمێنمەوە ،لە ئێستادا هیچ بریارێک نیە بەڵام لە داهاتوودا بیر دەکەمەوە و بڕیار دەدەم.

میسی: ناتوانم پێت بڵێم داهاتووم چۆن دەبێت لەبەرئەوەی نازانم چی ڕوودەدات، سوێند دەخۆم هیچ بڕیارێکی رون لەم کاتەدا بونی نیە تەنها دەمەوێت بجەنگم لەپێناو بردنەوە و بەدەستهێنانی نازناو.

میسی: بە هیچ شێوەیەک بیرم لەوە نەکردۆتەوە پەیوەندی بکەم بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ سواریز یاری بکەم.

میسی : بەرشەلۆنە لە هەموو یاریزانێک گەورەترە.

میسی : ئەگەر دەتەوێت بنوسم لەبارەی ڕۆشتنم ئەوا ئەوا دەمەوێت بڕۆم بەڵام بە جوانترین شێوە بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوودا بگەڕێمەوە بۆ کار کردن لەگەڵ یانەکە.

میسی: هیوام بەوە هەیە سەرۆکی داهاتووی بەرشەلۆنە شتانێکی گەورە ئەنجام دەدات بۆ گەرانەوەی نازناوەکان بۆ یانەکە.

میسی: خۆم نابینم لەوەی لە داهاتوودا ببمە راهێنەر، دوای وازهێنانم هەوڵدەدەم کار بکەم لە بوارێکی تۆپی پێدا وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی.

میسی: چیرۆکی من و بەرشەلۆنە و خەڵکەکەی وەک خۆشەویستی و عەشقێکی گەورەیە لە مناڵیەوە.

میسی: هیوادارم ساڵی ٢٠٢١ ساڵێکی باش بێت بۆمان.

میسی: دوای وازهێنانیشم دەمەوێت لە یانەکە بم بەهەر ڕێگایەک بێت.

میسی: هەندێک لە هاندەرانی بەرشەلۆنە منیان خۆش دەوێت و دەیانەوێت لە یانەکە بمێنمەوە بەڵام لە بەرامبەردا ئەو بیرکردنەوەیان نیە بە هۆی ئەوەی ڕویدا لە رابردودا.

میسی: چاوەڕی دەکەین تا کۆتایی وەرز بۆ قسە کردن لەگەڵ ئیدارەی یانەکە، ئێستا تەنها بیرمان لای بردنەوەی نازناوەکانە لەگەڵ بەرشەلۆنە.

میسی: هەموو کات وتومە سەرسامم بە بیرکردنەوە لە ڕۆشتن بۆ ئەمریکا و ئەزمونێکی ژیانی نوێ تاقی بکەمەوە بەلام نەموتوە لە ئێستادا.

میسی: دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم نازناوەکان بەدەست بهێنین، دەبێت چاوەڕی بکەین بزانین لە کۆتایی وەرز چی روودەدات.

میسی: بارتۆمیۆ چەندین بەڵێنی شکاند لەگەڵ مندا، نامەوێت باسیان بکەم کە ئەو بەڵێنانە چی بون، بەڵام بەڵی ئەو بەڵێنی شکاند.

میسی: دڵتەنگ بوم کاتێک زانیم گومانیان هەیە لە خۆشەویستی من بۆ بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە هەموو شتێک و ژیانی بە من بەخشی، دڵنیا بن من خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ شاری بەرشەلۆنە و یانەکە هەیە و هەست دەکەم هەموو شتێکیان پێ بەخشیوم.

میسی: لە ماوەی شەش مانگی پێش ئەوەی فاکس بۆ یانەکەم بنێرم و داوای رۆشتن بکەم چەندین جار بە سەرۆکی یانەم وتوە دەمەوێت برۆم بەڵام هەموو جارەکان دەیوت نەخێر.

میسی: بارتۆمیۆ نەیدەویست ڕیگا بە ڕۆشتنم لە یانەکە بدات، لەو  بابەتەدا دەوری پێاوێکی خراپی دەبینی.

میسی: هەستم دەکرد کاتی من کۆتایی هاتوە لە یانەکە، مناڵەکانیشم نەیاندەویست برۆم بەڵام من ئەوەم بە باشترین بڕیار دەبینی.

میسی: من دەمزانی ئەگەر لەگەڵ یانەکە بچمە دادگا ئەوا براوە دەبم بەڵام نەمویست ئەو ڕێگایە لەگەڵ یانەی ژیانم بگرمە بەر.

میسی: گرێبەست کردن لەگەڵ نەیمار سودێکی زۆری بۆمان دەبێت بەڵام قورسە گرێبەست کردن لەگەڵیدا لەم کاتەدا بۆ سەرۆکی یانەکە لەبەرئەوەی دارایی یانەکە باش نیە.

میسی : نەیمار نەیوتوە وەرە بەیەکەوە یاری بکەین بەڵکو تی دەمەوێت لەگەڵ میسی یاری بکەمەوە.

میسی : رۆژانە لەگەڵ نەیمار و سوارێز قسەدەکەین لە وەتسئەپ.

میسی : لەگەڵ نەیمار قسەمان کردوە لەسەر ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنز لیگ و ڕوبەروبونەوەمان لەو  قۆناغەدا.

میسی : نەیمار پێی خۆش نەبو روبەروی یەک ببینەوە لە چامپیۆنز لیگ لەبەرئەوەی هەستێکی ناخۆشە بۆی.

میسی : لەگەڵ گریزمان پەیوەندیمان باشە و هیچ کێشەیەکیشمان نیە.

میسی : هەمومان دەمانزانی کە ئەم وەرزە وەرزی گواستنەوە بو، ئێمە یاریزانی نوێ و لاومان هەیە،دەمانزانی کاتێکی گونجاوە بۆ ڕۆشتنی من.

میسی : گواردیۆلا باشترین ڕاهێنەرە و خاوەنی چەندین بیرکردنەوەی تایبەت و نایابە کە چۆن ئامادەبین بۆ یاریەکان، ئەو ڕێگای هێرشبردنی هەبوو لە پێناو بردنەوە.

میسی : زۆر شت لە گواردیۆلاوە فێر بوم، بەڵام کاتێک لویس ئینریکی هات شتی زیاتر فێر بوم،ئەوان دوو ڕاهێنەری زۆر گەورەن.

میسی : لەگەڵ گواردیۆلا قسە دەکەین، لەسەر بارودۆخی بەرشەلۆنە و مان سیتی و گونجاندنی ژیانی لە ئینگلتەرا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی دووبارە کارکردنمان نردکەوە پێکەوە.

میسی : کومان هاتوە و دەیەوێت ئەنجامی باش بە یانەکە ببەخشێت و زۆر بە تامەزرۆیی کار دەکات،ئەتوانم بڵێم تا ئێستا ئەنجامی باشی هەبوە و کار دەکات لەسەر ڕێگایەکی ڕاست بەڵام کاتی زیاترمان دەوێت لەگەڵ کومان.

میسی : راست نیە کاتێک دەڵێن من راهێنەری نوێ بۆ هەڵبژاردە و یانەکەم و یاریزانە سەرەکیەکان هەڵدەبژێرم ، ئەوە دورە لە راستیەوە.

میسی : گفتوگۆم نەکردوە لەگەڵ هیچ یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە.

میسی : من نازنام دەمێنمەوە یان نا دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی روودەدات لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەکە.

میسی : من نازانم چی ڕوودەدات لە داهاتوودا.

میسی : کاری سەرۆکی داهاتوو لەگەڵ یانەکە ئاسان نابێت، دەبێت زیرەکانە کارەکانی بکات و دەبێت بزانێت یانەکە لەم کاتە سەختەدا چی پێویستە،چونکە قورسە لەم کاتەدا گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانان بە هۆی خراپی دۆخی دارایی.

میسی : هەندێ کەس دەڵێن ئاستی من جیاوازە لە یانە و هەڵبژارەکەم ، ئەوە زۆر بێزارم دەکات.

میسی : بەرشەلۆنە ژیانمە، خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ یانەی بەرشەلۆنە و شارەکەی هەیە،لە ١٣ ساڵیەوە من لێرەم زیاتر لێرە ژیاوم تا ولاتەکەم کە ئەرجەنتینە،مناڵەکانم لێرە لەدایک بون و هەموو ژیانم بەستراوە بە بەرشەلۆنەوە، زۆر بە ئاسایی دەچمە رێستۆرانتەکان و هەموو شوێنێک دەناسم لێرە.

میسی : لە تۆپی پێدا سەرسامم بە کریستیانۆ رۆنالدۆ.

میسی : هیچ کاتێک کەسایەتی بارتۆمیۆم بە نۆبیتا ناو نەبردوە، بەڵام هەندێک لە یاریزانەکان ئەوەیان دەکرد.

میسی : هەندێک کەس دەڵین من گرنگی بە هیچ نادەم  و خاوەنی سامانێکی زۆرم، ئەوە راستە بەڵام راست نیە کە من گرنگی پیدانم نیە، من دەمەوێت هەموو شتێک ئاشکرا بێت کە چۆن ئەژیم.

میسی : یاری کردن بە بێ هاندەر ساتێکی زۆر ناخۆشە، هەست بە نامۆی و ساردیەک دەکەین کاتێک هاندەر لەگەڵمان نین لە یاریگادا، وە کاردانەوەشی هەبوە لەسەر ئەنجامەکانمان.

میسی : شکستەکەمان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی ٨ بە ٢ زۆر خراپ بو بۆ هەموومان، یارییەکە سەیر بو، چاوەڕوانی ئەو ئەنجامە گەورەمان نەدەکرد.

میسی: چەندین جار شکستمان هێناوە و دەبێت قبوڵیشی بکەین هەرچەند کاتێکی قورسە کاتێک بیر دەکەینەوە چۆن تووشی سکست بوین، ساڵی رابردو زۆر قورس بو ، دەبێت بدۆڕێین بەڵام نەک بەو ئەنجامە گەورانە.

میسی: کاتێک لە راهێنان تەواو دەبین و دەڕۆینەوە ماڵەوە یەکەم پرسیار لێم دەکەن ئەوەیە کە دەڵین بردتەوە یان نا.

میسی: من کەسێکم شکستم پێخۆش نیە، لە کاتی شکستا هەندێک شت دەڵیم و دەیکەم بەڵام دواتر خۆم نامۆ دەبینم بەرامبەر ئەوانەی وتومە و کردومە.

میسی: یاری ناکەم بۆ ئەوەی باشترینی جیهان بم، یاری دەکەم لە پێناو بردنەوە و وە بەخشینی هەموو تواناکانم بە یانەکەم و هەڵبژاردەکەم.

میسی: ئەنتۆنێلای خێزانم هەندێ کات دەیەوێت بمباتە لای پزیشکی دەرونی ئەزانم پێویستم پێیەتی بەڵام ئەو ڕێگایەم نەگرتۆتە بەر .

میسی : خێزانەکەم هەژار نین بەڵام بەڵکو ژیانێکی مامناوەند بەسەر دەبەن،خێزانەکەم بە باشی ئەژین بەڵام زۆر شاهانەیش نا.

میسی: لە ماڵەوە بوم کاتێک هەواڵی گیانلەدەستدانی مارادۆنام بیست، پەیوەندیم بە بەوکمەوە کرد و لە راگەیاندنەکانەوە تەماشای هەواڵەکانم دەکرد.

میسی: من و هیچ کەسێکی تریش نەمان دەویست هەواڵی مردنی مارادۆنا راست بێت، ئەوە هەواڵێکی ناخۆش بو وەک شێت بون وابو.

میسی : کاتێک گۆڵێکم تۆمار کرد و درێسی نیەولز ئۆلد بۆیزم بەرز کردەوە ئەوە وەک ڕێزیک بو بۆ مارادۆنا و پێشکەشی خەڵکانی ئەو یانەیە دەکەم،لە هەندێک یاری پێشوتردا گۆڵم تۆمار نەکردبو بەڵام لەو یاریەدا دەمویست ئەو گۆڵە تۆمار بکەم و پێشکەشی مارادۆنای بکەم.

میسی : کاتێک مارادۆنا بە هەندێک کەسایەتی سیاسی ناودەبەن بەڵام من نامەوێت تەداخولی سیاسەت بکەم.

میسی: هەموو کەس ئازادە چی دەکات و جۆن رێز لە کەسەکانی تر دەگرێت.

میسی: بیرم لە مردنی خۆم نەکردۆتەوە، نامەوێت تەنانەت بیر لەو کاتە بکەمەوە کە تەرمەکەم چۆن بە ڕێدەکرێت.

میسی : گرنگی نادەم بە گرێبەستی کەناڵەکان و ریکلامەکان و بیر لە یاریزان ناکەمەوە، یەک شەممان و چوار شەممان یاری دەکەئن هەندێ کاتێش شەممان و هەینی، زیاتر گرنگی بە یاری کردنی خۆم و دۆخی دارایی وەرزشی دەدەم.

میسی: زیاتر لە ١٥ ساڵە بونم هەیە، هەوڵمداوە هەموو شتێک پێشکەش بکەم لە پێناو یانەکە و هاندەرانی.

میسی: من زۆر باشم وە زۆر بەپەرۆشم و دەمەوێت بجەنگم لەسەر بەدەستهێنانی هەموو نازناوەکان.

میسی: یانەکەمان بە بارودۆخێکی خراپی داراییدا دەڕوات بە هۆی ئەو دۆخەی هەموو جیهانی گرتۆتەوە.

میسی: کاتی خۆم تەرخان نەکەم بەوەی خەڵک چی دەڵێن چونکە هەموو کەسێک بۆ جونی خۆی هەیە.

میسی: زۆر ئازارم هەبوە لە تۆپی پێدا بەڵام نەگریاوم، بۆ ئەو شتانە گریاوم کە تایبەت بون بە خۆم نەک تۆپی پێ.

میسی: سالەکانی یەکەم لە بەرشەلۆنە زۆر قورس بو بۆ من بە هۆی زۆر یاری نەکردنم کە ئەوەش پەیوەندی بە ئیدارەوە هەبوە، وە هەندێ کاتیش بە هۆی پێکانەکانمەوە ئازارم هەبوە.

میسی: کاتێک هاتمە بەرشەلۆنە هەموو شتەکانی پێشتری ژیانم پشتگوێخست، هاوڕێکانم و خوێندنگا و وڵاتەکەشم، هاتمە شوێنێک کە نەم ئەناسین و شەرمم ئەکرد، خوشکەکەم ١٥ ساڵ بو لێرە و بە هۆی دلخۆش نەبونیەوە گەڕایەوە ئەرجەنتین لەگەڵ دایک  و براکەمم من و باوکم لە بەرشەلۆنە ماینەوە.

میسی: کاتێک لە بەرشەلۆنە ماینەوە باوکم پێی وتم بریار بدە و چیت ئەوێت، دەتەوێت لێرە خەونەکانت بە دی بهێنی یان دەتەوێت بگەڕیتەوە ئەجەنتین و لەوێ ژیان بەسەر ببەیت، منیش زۆر بە راشکاوانە پێم وت کە دەمەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە.

میسی: دڵخۆشم کە لێرە مناڵەکانم لەگەڵدایە، سەرسامم کاتێک داوام لێدەکەن یاری تۆپی پێ بکەم یان هەر جۆرە وەرزشێک وە کاتێک لەگەڵم دەنون ، لەگەڵیان دەچمە بازاڕ هەرچەند قورسیشە لەبەر ئەوەی چەندەین کەس بونیان هەیە لەو شوێنانەدا.

میسی: مۆبایل زۆر بەکار دەهێنم بەڵام بە هاتنی ئایپاد هەموو شتێک گۆڕا.

میسی: ژیانم ئاساییە، مناڵەکانم دەبەم بۆ خوێندنگا و دەچم بۆ راهێنان کرد و پاشان دەگەڕێمەوە ماڵەوە.

میسی : ئێمە یاریزانین و یاری و راهێنان دەکەین، دەمانەوێت چێژی لێببینین، ئەمە رای تایبەتی خۆمە.

میسی: دەمەوێت وڵاتەکەم باشترین بێت، لە پێناو گۆرانکاریدا و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.

میسی: بۆ پشوەکانی سەری ساڵ دەگەڕێمەوە ئەرجەنتین چونکە خێزانەکەم لەوێن،هەموو خێزانەکەم لە ئاهەنگی سەری ساڵ ئامادە دەبن.

میسی: بابا نوئێل هەموو کات لە ڕوی دیاریەوە بەخشەر بوە بۆ من، کاتێک مناڵ بوم داوای هەندێ دیاری تۆپی پێم لە بابا نوئێل کردوە وەکو پێڵاو و درێس و تۆپ.

میسی: زۆر لەگەڵ راگەیاندنەکان قسە ناکەم، باشترین گفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە نزیکن لێم.

میسی: بەردوام یاری پلەیستەیشن ئەکەم لەگەڵ تیاگۆی کوڕم.

میسی: لە هەموو وەرزشێک سەرسامم بە یاریزانان وەکو لیبرۆن و نادال و فیدرێر.

 

 

zozk