لوکاس ڤازکێز ئەم وەرزە ناتوانێت یاری بکاتەوە

 

لوکاس ڤازکێز، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر پێکانی لوکاس ڤازکێز یاریزانی یانەکەیان بڵاوکردووە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە، بۆیە ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لە وادەی دوورکەوتنەوەی نەکردووە، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لەم یانەیە ئاشکرای کردووە ڤازکێز تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

یۆرۆپالیگ... ئەمشەو یارییەكانی قۆناخی 8 دەستپێدەكات

 

ئەمشەو لە یۆرۆپالیگدا یارییەکانی چوونی قۆناخی هەشت بەڕێوەدەچن، ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد ئەرکیان تا رادەیەک ئاسانە.

هەر چوار یارییەکە کاتژمێر 10 دەکرێن، یانەی ئارسیناڵ لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سلاڤیا پراگی چیکی دەکات، لەو یارییەی یانە لەندەنییەکە بەبێ دەیڤد لویز و کیران تێرنی یاریدەکات.

لە یارییەکی دیکەدا ڤیاریال لەگەڵ یانەی دینامۆ زاگریبی کرواتی یاریدەکات.

یانەی مانچێستەر یونایتد لە ئیسپانیا بەرامبەر یانەی گراناد یاریدەکات، ئەو یانەیەی ناپۆلی لە خولەکەدا کردە دەرەوە، یانە ئیسپانییەکە 8 یاریزانی پێکانیان هەیە و یاریناکەن، لە مانچێستەریش دوو یاریزان یاریناکەن و ئێریک بایلیش تووشی کۆرۆنا بووە.

دوایین یاریش لە نێوان هەردوو یانەی ئەیاکس و رۆمادا دەبێت، بۆ ئەم یارییە لە ئەیاکس شەش یاریزان و لە رۆماش بە هەمان شێوە شەش یاریزان بەهۆی پێکان و هۆکاری جیاجیا یاریناکەن.

 

z.s

پاڵاوتنەکانی مۆندیال... ئەمشەو ئیتالیا و ئەڵمانیا ئەرکیان زەحمەتە

لە درێژەی یارییەکانی یەکەم گەڕی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، ئەمڕۆ 13 یاری بەڕێوەدەچن.

ئەڵمانیا، کە لە وەشانی پێشوودا لە یەکەم قۆناخی مۆندیالدا دەرکراوە، ئەمڕۆ بەنیازە لە یەکەم هەنگاودا تواناکانی خۆی بۆ ئەوروپا و جیهان بسەلمێنێتەوە.

هەڵبژاردەی ئایسلەندا، کە بە بەهێزترین رکابەری ئەڵمانیا دادەنرێت لە کۆمەڵەی 10ـدا، لەم یارییەدا ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی ئەنجامدانی یاری 500 لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا، کە بێگومان ئەوە هاندەرێک دەبێت بۆ ئەوەی ئایسلەندییەکان بە گڕوتینێکی زۆرەوە ئەو یارییەیان ئەنجام بدەن، بەتایبەتی کە ئەم یارییە بەهێزترین رووبەڕووبوونەوەی ئەم کۆمەڵەیە و لەوانەیە هەردووکیان رکابەری لەسەر بلیتی یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکەیان بکەن.

لە یارییەکی دیکەی بەهێزدا، ئیتالیا میوانداری ئێرلەندای باکوور دەکات، کە هەڵبژاردەی ئازۆری هەوڵدەدات درێژە بەو ئاستە بەرزەی بدات کە لەگەڵ رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەردا پێشکەشی دەکات و گەیشتووەتە چوارگۆشەی زێڕینی نەیشن لیگ.

سەرەڕای ئەوەی هەڵبژاردەکەی لە دوایین 20 یارییدا نەدۆڕاوە، مانچینی هۆشداری داوەتە یاریزانەکانی و داوایلێکردوون رێز لە ئێرلەندییەکان بگرن، کە وەکخۆی دەڵێت "یارییەکانی پاڵاوتن هەمیشە زەحمەتن، چونکە دوای 10 مانگ بۆ یەکەمجار پێکەوە یاری دەکەینەوە، ئێرلەندییەکانیش تیپێکی بەریتانی نموونەیین، بەشێوەیەکی بەهێز و رێکخراو بەرگری دەکەن، لە رووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن و لە هێرشی هەڵگەڕاوەشدا مەترسیدارن".

بردنەوەی یەکەم 3 خاڵ بۆ هەریەکێک لەو دوو هەڵبژاردەیە زۆر گرنگە، چونکە ئەو دوو تیپە کە لە کۆمەڵەی سێیەمدا یاری دەکەن، هەڵبژاردەکانی دیکەی کۆمەڵەکەش بەتوانان و دەتوانن رکابەرییان بکەن، بەتایبەتیش سویسرا و بولگاریا.

یارییەکانی ئەمڕۆ:

 

ئیسرائیل - دانیمارک 20:00

بولگاریا - سویسرا 20:00

رۆمانیا - مەگەدۆنیای باکوور 22:45

مۆلدۆڤا - دوورگەکانی فارۆ 22:45

سوێد - جۆرجیا 22:45

هەنگاریا - پۆلەندا 22:45

ئەڵمانیا - ئایسلەندا 22:45

سکۆتلەندا - نەمسا 22:45

ئیسپانیا - یۆنان 22:45

لیشتینشتاین - ئەرمینیا 22:45

ئینگلتەرا - سان مارینۆ 22:45

ئەندۆرا - ئەڵبانیا

ئیتالیا - ئێرلەندای باکوور 22:45

 

 

z.s

به‌ فه‌رمی فیفا سزا‌یه‌كه‌ی نوێ و قوڕستری به‌سه‌ر پلاته‌ر سه‌پاند

یەكێتی تۆپی پێی جیهان بەشێوەیەكی فەرمی جۆزێف سێپ بلاتەری سەرۆكی پێشووی یەكێتیەكە و جیرۆم فالكەی ئەمینداری پێشووی فیفای بۆ شەش ساڵ و هەشت مانگی دیكە سڕ كرد.

ئێوارەی ئەمرۆ فیفا لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند بلاتەر و جیرۆم فالكە بۆ شەش ساڵ و هەشت مانگی دیكە ناتوانن بەشداری هیچ چالاكییەكی وەرزشی بكەن و بە هەروەها سزادانیشان بە بڕی ملیۆنێك فرەنكی سویسری ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەردووكیان دۆسیەی دیكەی گەندەڵیان بەسەردا ساخ بووەتەوە لە وەرگرتنی بەرتیل و بەكارهێنانی پۆستەكانیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
پێشتر بلاتەر بەهۆی گەندەڵیەوە لە پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یەكێتی تۆپی پێی جیهان دوورخرایەوە و تاكو ساڵی 2022 سزای بەسەردا سەپێنرا ئەمرۆش جارێكی تر سزایەكی نوێتری بەسەر سەپێندرا بەمەش بۆ ماوەی حەوت ساڵی دیكە ناتوانێت هیچ پۆستێك وەربگرێت.

ئیبراهیمۆڤیچ: بە پێی تێپەڕبونی کات زیاتر گەنج دەبمەوە

دوای سەركەوتنە دراماتیكیەكەیان بەرامبەر یانەی فیۆرەنتینا بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری ئەی سی میلان جەختی کردەوە کە تیپەکەی تا کۆتایی وەرز بۆ بەدەستهێنانی نازناوی کالچۆ دەجەنگێت.

ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپرتی ئیتاڵی وتی "دوای شکست و دەرچون لە خولی ئەوروپا، ئێستا کالچۆمان هەیە بۆ ئەوەی شەڕی بۆ بکەین، ڕیمۆنتادامان لە دژی ڤیۆلا کرد کە زۆر گرنگ بوو".

زڵاتان وتیشی: "ئێمە رۆح و عەقڵییەتی بردنەوەمان هەبو، لە ئەنجامدا دواکەوتین، بەڵام بە هەموو نرخێک ویستمان سەرکەوین، کاراکتەری ڕاستەقینەی ئەم تیمەمان نیشاندا و دەبێت بەم شێوەیە بەردەوام بین".

ئەو یاریزانە وتیشی " من بەرپرسیارێتی هاوکاریکردنی ئەو تیمە بە هەر شێوەیەک بێت لە ئەستۆ دەگرم، تیپەکە کاردانەوەی باشی هەبوو، ئەمە ماوەیەکی دژواری وەرزەکەیە و ئێستا هەندێکیان ئاسوودە دەبن".

لە بارەی گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی سوید، ئیبرا وتی "ئارەزوم ئەوە بو بەردەوام بم لە یارییکردن لە تۆپی پێ و دڵخۆشتربم و هەر شتێکی زیادەش بەخشش بێت، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە دوای چەند ساڵێک یاری بۆ سوید بکەم، ڕاستە ڕاهێنەر هات بۆ بینینی من و قسەی کرد، ئێستاش بانگکرام".

زلاتان بووە گەورەترین یاریزان کە لەوەرزێکدا لە سێریا ئەی 15 گۆڵ تۆمار بکات، لەو بارەییەوە وتی: " نا با باسی تەمەنم نەکەم ! هەست دەکەم بە پێ كات من گەنجتر دەبمەوە.

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی "دەمەوێت بزانم لەسەر ئەو گۆڕەپانە چی دەکەم و بیسەلمێنم کە من شایەنی نوێبونەوەم، هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵدایە، پەیوەندیەکی باشمان هەیە و دەبینین چی ڕودەدات، پەلەپەل ناكەم".