مباپی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوورخرایەوە

مباپی بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوورخرایەوە و حەسن پلیا بۆ جێگەکەی بانگهێشتکرا.

کیلیان مباپی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان پێکان لە ژێکانی قاچیدا هەیە و ناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی فەڕەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئایسلەندا و تورکیا بکات لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠دا.

یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هۆکاری دوورخستنەوەی مباپی لەبەرئەوەیە یاریزانەکە توانای نییە بەشداری لە دوو یاری داهاتوودا بکات.

دیدییە دیشامپی ڕاهێنەری کەڵەشێرەکان بۆ جێگەی مباپی حەسەن پلیای هێرشبەری یانەی بڕوسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی بانگهێشتکردووە.

فەڕەنسا لە کۆمەڵەی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆدایە و لە شەش یاریدا پێنجی بردووەتەوە و یارییەکیش دۆڕاوە، بە ١٥ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش تورکیای پلەی دووەمەوەیە.

ك-س

Hits: 23
Category: