یوێفا ئاستی هەڵبژاردەکانی یۆرۆی ئاشکراکرد

 

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا، بە فەرمی ئاستی هەڵبژاردەکانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2020ی ئاشکراکرد.

دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 ئەمڕۆ یوێفا هەر چوار ئاستی هەڵبژاردەکانی بۆ تیروپشکی پاڵەوانێتییەکە ئاشکراکرد.

لە ئاستی یەکەمدا هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا و ئۆکراینا دێن.

ئاستی دووەم لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، پۆڵەندا، سوێسرا، کرواتیا، هۆڵەندا و رووسیا پێکهاتووە.

پۆرتوگال، تورکیا، دانیمارک، نەمسا، سوێد و چیک ئاستی سێیەمیان پێکهێناوە.

لە ئاستی چوارەمیشدا وێڵز، فنلەندا و ئەو چوار هەڵبژاردەیەی لە قۆناخی پلەی ئۆفدا بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2020 سەردەکەون و بەمەش 24 هەڵبژاردەکە تەواو دەبن.

لە رۆژی 30ی ئەم مانگەشدا لە بوخارێست لە رۆمانیا تیروپشکی یارییەکانی یۆرۆی 2020 رادەکێشرێت.

 

 

z.s

Hits: 43
Category: