یاریزانێكی بەرشەلۆنە نزیكە لەپەیوەندی كردن بەڕیاڵ مەدرید

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە نزیکەکانی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا هانی ئەو یاریزانە دەدەن بچێتە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی رکابەری هەمیشەیی بارسا.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، کەسوکارانی کۆتینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی یانەی بارسێلۆنا هانی ئەو یاریزانە دەدەن بچێتە ریال مەدرید و دەڵێن "تەنانەت پەیوەندیشیان بە بەرپرسانی ریال مەدریدەوە کردووە و داوایان لێکردوون کۆتینیۆ ببەنە یانەکەیان".

کۆتینیۆ لە هاوینی رابردوودا بەشێوەی خواستن چووەتە ریزەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەڵام وادیارە ئەو یانەیە نایەوێت گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی و بارساش نایەوێ بگەڕێنێتەوە، بۆیە کۆتیتنیۆ دەیەوێ زوو خەمێک لە چارەنووسی خۆی بخوات.

 

هەندێ لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمە زیاتر لە جارێکە نزیکەکانی کۆتینیۆ بۆ مەبەستی بردنی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی ریال مەدرید پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی شاهانەوە دەکەن.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە خودی کۆتینیۆ دەیەوێ بچێتە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و لەو پێناوەدا هەوڵیشی داوە، بەڵام وادیارە نزیکەکانی قسەیەکی دیکەیان هەیە.

karwan

Hits: 17
Category: