ئارسناڵ نرخى ئۆبامیانگى بۆ ڕیاڵ مەدرید دیاریکرد

ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، ئارسناڵ ڕێگە بە بێر ئۆبامیانگى گابۆنى هێرشبەرى یانەکەى دەدات پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، گەر گرێبەستێکى ٢٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆى پێشکەش بکرێت.

ئۆبامیانگ لە کۆتایى وەرزى داهاتوودا گرێبەستەکەى لەگەڵ ئارسناڵ تەواودەبێت و تا ئێستا یانەکەى هیچ هەنگاوێکى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نەناوە، یاریزانەکەش پەیوەستکراوە بە چەند یانەیەکى وەک ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان و بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمانەوە.

زەسەن ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو نرخەى ئارسناڵ لەسەر ئۆبامیانگى داناوە، لە نێوان دەستەکانى ڕیاڵ مەدریددایە، کە ئەو یانەیە بەدواى هێرشبەرێکى ئاست بەرزدا دەگەڕێت لە ئەوروپادا.

 

بيستون 

Hits: 25
Category: