لیۆن دۆڕا و ئەمشەویش پاریس یاریی هەیە

لەخولی فەرەنسا لیۆن شکستی هێنا و ئەمشەویش پاریس سانجێرمان میوانداری میتز دەکات.

لەمیانی یارییە دواخراوەکانی هەفتەی یەکەمی خولی فەرەنسا یانەی لیۆن لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی مۆنبیلیە.

لیۆن بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەی بە مۆنبیلیە دۆڕاند.

گۆڵەکەی لیۆن دیپای بە لێدانی سزا کردی و دوو گۆڵەکەی مۆنبیلیەش سامانییە تۆماریکردن.

ئەمشەویش یانەی پاریس سانجێرمان لە کاتژمێر 10ی شەودا لەناو یاریگای پارک دی فرانس میوانداری یانەی میتز دەکات.

پاریس لە دوو یاریی رابردودا هەردوکی شکستی هێناوەو ئەمە سێیەم یارییە لەخولی فەرەنسا ئەنجامی دەدات.

ك-س

Hits: 22
Category: