زاناکان ئەو هۆکارەیان ئاشکراکرد کە وادەکات مرۆڤ خەونەکانی بیربچێتەوە

زاناکانی زانکۆی مۆناشی ئوسترالی ئەو هۆکارەیان ئاشکراکردووە کە وادەکات مرۆڤ خەونەکانی بیربچێتەوە.

بەپێی قسەی زانایان، مرۆڤ سێیەکی ژیانی بەخەو بەسەردەبات، بەڵام لەڕوی کردارییەوە ئەوانەی خەونیان پێوەدەبینێت لەیادی نامێنن.

زاناکان دەڵێن:"هۆکاری ئەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی کارکردنی مێشک دەگەڕێتەوە کە پەیوەستە پرۆسەی خەوتن‌و هەستان لەخەو، چونكه‌ بەشەکانی مێشک لەیەک کاتدا ناخەون، بەڵکو لەکات‌و ساتی جیاوازدا دەخەون، بەشێوەیەک هیپکامپ دواین بەشە دەخەوێت، هەروەک دواین بەشیشە بەئاگادێتەوە".

باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، هیپکامپ بەرپرسە لەگواستنەوەی زانیارییەکان لەبیرەوەری کاتییەوە بۆ بیرەوەری هەمیشەیی، بەوپێیەش هیپکامپیش دواین بەشە بەئاگادێت، لەبەرئەوە ئەو زانیاریانەی لەبارەی خەونەکانەوەن لەبیرەوەری کاتییەوە ناگوازرێنەوە بۆ بیرەوەری هەمیشەیی، دواجاریش قورسە کەسەکە لەکاتی بەئاگاهاتنەوە خەونەکانی لەیادبمێنێتەوە.

لەهەمانکاتیشدا، هیپکامپ توانای ئەوەی هەیە لەنیوەی شەودا بۆماوەیەکی کەم بەئاگابێتەوە، هەرئەمەشە نهێنی گواستنەوەی بەشێک لەخەونەکان بۆ یادەوەری هەمیشەیی‌و بەبیرهاتنەوەی لەلایەن کەسەکەوە.

k-s

پێکەوە… نیین

دڵسۆز حەمە، شاعیری کورد، ساڵی  ١٩٧٨ لە دایک بووە. “لە کۆتاییدا بیرم کەوتەوە تەماشای خۆم بکەم”، “لە پاییزێکدا دەمخوازێت” و تاقانەیار” لە کتێبە شیعرییەکانی ئەون. دەربارەی نووسینی خۆی گوتوویەتی: “من بۆ خۆم و دەربارەی خۆم دەنووسم، دەربارەی گومان و ئازارەكانی خۆم دەنووسم وەكوو ئینسانێك، دەربارەی غەریبی و تەنیاییی خۆم وەكوو ژنێك كە ڕۆژانە بەر دڵڕەقییەكانی ژیان و ئەوانی تر دەكەوم.” حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگر، لە بارەی دڵسۆز حەمەوە نووسیویەتی: “یەكێكە لەو ژنە شاعیرانەی خاوەنی زمانی شیعریی تایبەت بە خۆیەتی و لایەنێكی گەشی شیعری وی، ڕاستگۆییە.” لێرەدا و لە نوێترین شیعری دڵسۆز حەمەدا، هەردوو بۆچوون ڕەنگی داوەتەوە.– ماڵپەڕی باڵندە

پێکەوە… نیین

دڵسۆز حەمە

وەکوو درەخت دەمرێت پەیوەندی

لە هەڵکردنی تینوویەتی و دڵشکانی ڕەگەکانیدا

وەکوو مردووەکان

ناگەڕێتەوە خوین بۆ دەمارەکانی

کە دەشکێ و دەکوژرێت پەیوەندی

کە تیرۆر دەکرێت خەیاڵێک، بە نیازی خۆشەویستیی ئەو،

منەتی بە دنیا نەبوو

کە وێنەی کریستاڵیی ئەو هاڕە دەکات،

دەبێتە خۆڵەمێشی سارد

لە کوانوویەکی تەزیودا،

سەیری یەکتری ناکەین

وەک دوو پیاوکوژ

دوو دۆڕاو

نامانەوێت ئەو تەرمە ببینین

لە نیگادا ڕاکشاوە

لە تەماشادا گیان دەدا

تەرمی پەیوەندییەکەمان

هێواش دەدوێ یار

نزم دەدوێ یار

تەماشای چاوم ناکات یار

لە سامی تەرمەکەی نیگام

کوژاوەتەوە درەوشانەوەی یار

ئەو پشکۆیەی دەیکێشامە هەر جێیەک ئەوی لێ بێت.

وەکوو پەپوولە دەمرێت پەیوەندی

قاییم باڵەکانی بگریت

وەکوو بلوور دەشکێ پەیوەندی

ئەگەر بەر زەبری وشە کەوت

بەر دڵڕەقیی بەجێهێشتن

بەر گوللەی وێڵی خیانەت.

***

بەر یادەوەرییەکان دەکەوم

پێکەوە پێدەکەنین

پێکەوە دڵتەنگ دەبووین

گوێمان لە هەواڵەکان دەگرت

بازاڕمان دەکرد

لە جەنجاڵیی ماسیفرۆش و

میوەفرۆش و

گوڵفرۆشەکاندا، لە یەکتر ون دەبووین

هەر پشتاوپشت یەکترمان دەدۆزییەوە

تێر پێدەکەنین

پێکەوە لەبەر خوڕەی باراندا بە پایسکلێکی ڕەقوتەقی دووچەرخەوە

سەفەری هەتاویترین خەیاڵ

گەرمترین ڕۆژگارمان دەکرد

چونکە دەستم لە کەمەری ئەودا گیر بوو، کە لە پێشەوە وەکوو شەقکردنی ژیان

پایدەری لە پایسکل دەدا

ژیانم پێ باخچەیەک بوو بە ئەندازەی دڵنیایی.

***

لە بەر دەرگای نائومێدیی ژیاندا دەوەستاین پێکەوە،

بە دووی ناوی منداڵدا دەگەڕاین

پێکەوە هەواڵەکانمان دەخوێندەوە

گوێمان لە (عەدنان کەریم ) و (ناسر) دەگرت

چێشتمان ساز دەکرد

پێکەوە گۆرانیمان دەگوت

خۆمان دەکرد بە حەمامەکەدا

پێکەوە خۆمان دەشت

یەکترمان دەگرتە باوەش

ماچمان دەکرد

وەکوو داگیرسانی دوو ئەستێرە

گەشانەوەی دوو پشکۆ

وەکوو کەوتنەخوارەوی هەتاو بۆ سەر جێگاکەم

جووت دەبووین

وەکوو دوو ماسی

خۆمان دەدایە دەست شەپۆلەکان

وەکوو نیوەشەوانی شارێکی هێجگار دوورەدەست

خامۆش دەبووین و دەنووستین

***

جاران کە دەڕۆشت

لە پشتی دەرگاکەوە

هێندەی گێلاسێک

هێندەی ناوکی بادەمێک

دڵی تەنگی چۆلەکەیەک بچووک و بچووکتر دەبوومەوە

خەیاڵم لەگەڵ ئەودا بوو

زۆری دەویست تا خەیاڵم دەگەڕایەوە جەستەم و

دەهاتمەوە سەر خۆم و دەبوومەوە بەم بەشەرە

ئێستا کە دەڕوات

دەرگا دادەخەم

وەکوو ماتەمگێڕێکی شەکەت

تازە لە ناشتنی تەرمەکە گەڕابێتەوە

لە ئاپوورەی ماتەمگێڕاندا

پشت بە دەرگاکەوە دەدەم

لە موهاجرێک دەچم لە جەرگەی سەحرای کوبرای باشووردا

ڕۆژهەڵاتی ون کردبێت

***

لە نێوانی جلەکانمدا بۆنی چۆڵبوونێکی بکوژ

لە دەستمدا دۆڕانێکی ئەبەدی و

لە سینەمدا خەمێکی قووڵ.

بەم هەموو ئازارەوە

بەم هەمو ڕووشان و نەزیفەوە

چۆن دەژی پەیوەندی؟

ئێستا وەکوو لەگۆکەوتنی پەنجەکان

وەکوو بێزاریی هەواڵەکانی سەعات هەشت

وەکوو پەیامی لەدەستچوون

وەکوو غەمگینیی تەنهایی

بێدەنگیم دەنگ دەداتەوە

هێمنیم تەژی باهۆز و

تەنهاییم جمەی دێ جمە

وەکوو درەخت دەمرێ پەیوەندی

وەکوو گەڕانەوەی سەفەر، تەواو دەبێت پەیوەندی

دووبەدوو هاتین

بەسەر بلووری شکاوی دڵمدا

بە تەنها دەگەڕێمەوە

وەکوو مرۆڤ دەمرێ پەیوەندی کە نەخۆش دەکەوێ ڕۆحی

کە لە لێدان دەکەوێت دڵی پێکەوەبوون.

تەمووز/2020

سەرچاوە: http://balinde.com/

لە ماوەی دوو گیانیدا خۆت لەم خواردنانە بەدوور بگرە

خانمانی دووگیان پێویستە زۆر ئاگایان لە سیستمی خۆراکیان بێت بۆ ئەوەی تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان بپارێزن، لەگەڵ ئەوەی زۆر خۆراک پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە بۆ دایک و کۆرپەکە، بەڵام هەندێک خۆراک ڕەنگە زیانی هەبێت و پێویستە لە ماوەی دووگیانیدا خانمان خۆیانی لێ بەدوور بگرن

ئەوانیش:

 

1.خواردنە لە قوتونراوەکان

بە هۆکارێکی سادە ڕەنگە ئەم خۆراکانە زۆر کۆن بێت و بەکتریای زیانبەخشی تێدا بێت

 

2.ساردەمەنییەکان

وەک هەموو بەرهەمە شیرەمەنییەکانیتر، ساردەمەنییەکان کە شیر لە دروستکردنیاندا بەکار دەهێنرێت ڕەنگە ببنە هۆی ژەهراویبوون و هەڵگری بەکتریا زیانبەخشەکان

 

3.پەنیری خاو

پەنیری خاو کە ڕەنگە لە شیرێکی نەپاڵێوراو دروستکرابێت، ئەگەری زۆرە هەڵگری بەکتریا بێت و زیان بە تەندروستی خانمی دووگیان بگەیەنێت

 

4.خواردنە خێراکان

پێویستە لە ماوەی ئەم نۆ مانگەی دووگیانیدا خۆت لەم خواردنانە بەدوور بگریت، چونکە کەس نازانێت لەنێو چێشتخانەی ئەم شوێنانەدا چی هەیە تەنانەت ئەگەر سەوزەو گۆشتەکەش زۆر بە باشی بشۆردرێتەوە

 

 

 

 

زانا ئوسترالییەكان هیچ ئاماژەیەك بۆ بوونی بوونەوەری ئاسمانیی نییە

زانا ئوسترالییەکان پشکنینیان بۆ نزیکەی ١٠،٣ ملیۆن ئەستێرە کردووە بێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێکی بوونی ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی بدۆزنەوە .

زاناکان لەو پرۆسەیەدا کە فراوانترین پرۆسەی گەڕانبووە تائێستا بۆ ئەو مەبەستە کرابێت، تەلیسکۆبێکی بێتەلیان بەکارهێناوە کە چاودێری هەر ئاماژەیەک دەکات کەلەنێوان بوونەوەرە ئاسمانییەکاندا درووست ببێت .

بەگوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی "بی بی سی "ی بەریتانی گەردونناسەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو شەپۆلە رادیۆییە لەرەلەر نزمانە کردووە کە زۆر لە شەپۆلی رادیۆیی دەچن و لەنێوان ئەستێرەکاندا تێدەپەڕن .

لای خۆیەوە چینوا تریمبلای زانای فیزیای گەردوونی لە بەشی زانستە گەردوونی و بۆشایی ئاسمان لە ئاژانسی زانستە نیشتیمانییەکانی ئوسترالیا دەڵێت هێشتا بەشێکی زۆر لە پرسە گەردوونییەکان بەنادیاری ماونەتەوە .

ئاماژەی بەوەش کردوە، بەدوای ژیان لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئاڵنگارییەکەی گەورەیە، ناشزانین کەی و چۆن و جۆری ئەو ئاماژایە چییە کە وەریدەگرین ، بەڵام دەزانین کە ئێمە لەو گەلەستێرەیەدا بەتەنیا نین.

بە گوێرەی قسەی ئەستێرەناس ستیفن تینگای لەزانکۆی کورتین لە ئوسترالیا و سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی ، لە کاتێکدا توێژینەوەکەیان سەد جار لە هەموو کاتێکی تر قووڵتر و فراوانتر بووە ، ، کەچی هێشتا تا راددەیەک ژمارەیەکی کەم ئەستێرەی لەخۆگرتووە.

تینگەی باسی لەوەشکردوە، پێدەچێت دە ملیۆن ئەستێرە ژمارەیەکی زۆر بێت، بەڵام لە گەلەستێرەی ڕێگای شیریدا نزیکەی 100 ملیار ئەستێرە هەیە" کەواتە ئێمە تەنها 0.001%ی گالاکسیەکەمان وەرگرتووە

karwan

بۆمبه‌ باڵداره‌كان

كاتێك بریتانیا رێگری كرد له‌م بۆمبه‌ دڕنده‌یه‌ به‌ بیرۆكه‌یه‌كی بێهاوتا و مێژوویی

له‌ ساڵی 1944 و له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كاتێك ئه‌ڵمانییه‌كان په‌ره‌یان دا به‌ بۆمبی تۆقێنه‌ر "V1"ی باڵدار فڕۆكه‌وانه‌كانی هێزی ئاسمانیی بریتانیا سه‌ركه‌وتنێكی بێهاوتایان تۆمار كرد له‌ پاڵه‌وانێتی.

بۆمبی وێرانكه‌ری ئه‌و كاتی ئه‌ڵمانییه‌كان "V1" به‌ رێژه‌یه‌ك له‌ سووته‌مه‌نی باش پڕ ده‌كرا كه‌ پێویستی پێی بوو له‌پێناو گه‌یشتن به‌ شوێن و ئامانجی دیاریكراو، كاتێك سووته‌مه‌نییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بوو ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ئامانجه‌كه‌ی خۆی ده‌پێكا و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ ده‌كه‌وته‌وه‌.

به‌ڵام هێزی ئاسمانیی بریتانیا توانی كۆدی ئه‌م بۆمبه‌ دڕندانه بكاته‌وه‌ و خاڵی لاوازی ئه‌م بۆمبه‌ باڵداره‌ بدۆزێته‌وه‌، كاتێك بۆمبه‌كه‌ ده‌گه‌یشته‌ نزیك سنووری ئاسمانی بریتانیا فڕۆكه‌وانه‌ بریتانییه‌كان ده‌ستیان ده‌كرد به‌ فڕین بۆ رێگرتن له‌و بۆمبانه‌ و ته‌واو لێی نزیك ده‌بوونه‌وه‌ و به‌ نووكی سه‌رباڵی فڕۆكه‌كه‌ له‌ بۆمبه‌ باڵداره‌كه‌یان ده‌دا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بۆمبه‌ رێوڕه‌وه‌ی خۆی ده‌گۆڕی، به‌مه‌ش بریتانییه‌كان توانییان رێگری بكه‌ن له‌و بۆمبه‌ دڕندانه‌ و كاتێك لێیان ده‌دا به‌ باڵی فڕۆكه‌كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ست ده‌دا و ده‌كه‌وته‌ خواره‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ شوێنی مه‌به‌ستی خۆی.

دواتر "به‌ربه‌سته‌ په‌ڕه‌شووته‌وانه‌كان" هاتنه‌ پاڵ ئه‌م پلانه‌، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی شۆڕكردنه‌وه‌ی سیمێكی پۆڵایین و كێشانی به‌ ژێره‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌یان یه‌ك له‌دوای یه‌ك و خستنه‌خواره‌وه‌یان له‌ شوێنێكی دیاریكراو.

س: Kurdistan CT

 

بيستون ...