جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر خانه‌كانی مێشك خۆتی لێ به‌دوور بگره‌

تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن تۆژه‌ران له‌ زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئاشكرایكرد، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی گه‌وره‌ به‌ مێشك، ده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ی پێدا، زیان به‌ ته‌نه‌ خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناویان ده‌بات و ده‌بێته‌ هۆی مردن.

جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ڕێگه‌ی گه‌رمكه‌رێك بۆ گه‌رمكردنی شله‌یه‌ك كه‌ نیكۆتینی تێدایه‌ كارده‌كات و شله‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ڵمی نیكۆتین كه‌ جگه‌ره‌كێشه‌كان هه‌ڵیده‌مژن.

تیمی تۆژینه‌وه‌كه‌ ته‌نه‌ خانه‌ ده‌مارییه‌كانی چێندراو له‌ مشكیان به‌كارهێنا بۆ دیاریكردنی هۆكاری ئه‌و زیانانه‌ی تووشی ئه‌و خانانه‌ ده‌بن به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و، روونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و خانانه‌ به‌هۆی ماندووبوون دووچاری له‌ناوچوونی چڕی "میتۆكۆندریا" ده‌بن.

 

ب - ل

بە ئاسانترین ڕێگا چارەسەری خەمۆكی بكە

ملیۆنان كەس لە تەواوی جیهان تووشی خەمۆكی بوون، لەمبارەوە پسپۆرانی خۆراك پێشنیاری چارەسەرییەكی ئاسان دەكەن، كە بریتییە لە خواردنێكی تەندروست بۆ ژەمە نانی بەیانیان.

تۆڕی DWی میدیایی ئەڵمانی، ئەنجامی توێژینەوەیەكی میلیسا برۆنیتی پسپۆری خۆراكی ئەڵمانی گواستووەتەوە، كە باس لە كاریگەرییەكی گەورەی وەرزشكردن و ئەنجامدانی یۆگا و دواتریش خۆراكی تەندروست بۆ ژەمە نانی بەیانی دەكات بۆ چارەسەری خەمۆكی.

میلیسا توێژینەوەكەی لەبارەی پەیوەندیی نێوان سیستەمی خۆراكی و تەندروستی مێشك و دەروونی مرۆڤەوە ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا بۆی دەركەوتووە كە خۆراكێكی تەندروست كلیلی دەرگای دەروونێكی دروست و ئارامە. بەتایبەتییش ئاماژە بەخۆراكی ژەمە نانی بەیانی دەكات، كە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر دەستپێكی ڕۆژەكە دەبێت.

توێژەرە ئەڵمانییەكە دەڵێ دەستپێكردنی رۆژەكەت بە ژەمە خۆراكێكی تەندروست تەنها تەندروستی جەستەیی ئەم ڕۆژەت باش ناكات، بەڵكو كاریگەرییەكی باش لەسەر تەندروستیی مێشك و دەروونیش بەجێ دێڵێت.

دەشڵێ باشترین شتیش ئەو خواردنان كە ترشەڵۆكی چەوریان تێدایە، لەگەڵ خواردنەكانی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ب و ڤیتامین د.

ك-س

جەڵتەی دڵ چۆن ڕوودەدات؟

جەڵتەی دڵ حاڵەتێكە كتوپڕ ڕوودەدات، كاتێك بۆرییەكانی دڵ بەهۆی مەینی خوێن یان گیرانی بەهۆی چەورییە دەگیرێت وخوێن ناچێت بۆ دڵ و دەمارەكە دەتەقێت.

د.عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەم حاڵەتەكە كردووە و نوسیویەتی”لە ئەمڕۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو لە ناو خەڵكدا زیادی كردوە، بەداخەوە ئەمە زۆر جار بەهۆی گرنگی نەدان بە تەندروستی و شێوازی ژیانی كەسەكەوە توشی ئەم مەترسیە دەبن، ئەم حاڵەتە لە پیاواندا زیاترە.”

سەبارەت بە هۆكارەكانیش ناوبراو وتویەتی:
1_ مەینی خوێن لەناو دەمارەكانی مێشكدا كە دەبێتەوە هۆی بڕینی سوڕی خوێن.
2_جگەرەكێشان.
3_خواردنەوەی كحول.
4_بەرزی فشاری خوێن.
5_تەمەن.
6_ئەگەر لەمێژووی خیزانەكەیدا هەبێ.
7_سترێس.

گرنگترین نیشانەكانی حاڵەتەكەش ئەمانەن:
1_ئازار سنگی و ناڕەحەت بوونی.
2_ئازارە لە دەستە چەپی دا.
3_هەناسە كورتی.
4_ئارەق كردنەوەیەكی سارد.
5_هیلاكی.
6_دڵ تێكەڵهاتن.
7_سەرئێشەیەكی بەهێز و گێژبوون.

سەبارەت بە خۆپاراستنیش ناوبراو ئەم ڕێنماییانەی خستووەتەڕوو:
1_جگەرەنەكێشان.
2_ئاگادار بوون لە كێشی زیادەی لەش، هەوڵبدرێت كێشێكی تەندروستت هەبێت.
3_كۆنترۆڵ كردنی رێژەی شەكری خوێن.
4_دووركەوتنەوە لە خواردنە كحولیەكان.
5_وەرزش كردن.
6_كەم كردنەوەی ئەو خۆراكانەی كە (چەور، شیرین،سوێر) ن.

هەروەها، زۆر گرنگە هەموو كەسێك ئاگاداری شێوازی ژیانی بێت بۆ ئەوەی توشی ئەم حاڵەتە نەبێت، ئەگەر كەسێك دوچاری ئەم نەخۆشیە بوو پێویستە ڕاستەوخۆ بگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چارەسەر وەربگرێت، بە ڕێگەی دەرمان یاخود نەشتەرگەری.

 

 

ز.س

لە هیندستان جگەرەی ئەلیكترۆنی قەدەخە كرا

هیندستان رایدەگەیێنێت بەهۆی زیانە تەندروستییەکانی، قەدەخەی بەرهەمهێنان، هاوردەکردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکات.

نیرمالا سیزارامان، وەزیری ئابووری هیندستان دەڵێت ئەم قەدەخەکردنەی جگەرەی ئەلیکترۆنی پەیوەستە بە مەترسییەکانی جگەرە لەسەر تەندروستی گەنجانی وڵاتەکە.

بەگوێرەی داتاکان هیندستان 100 ملیۆن کەسی گەنجی بەکارهێنەری جگەرەی هەیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بازاڕێكی گەورە بۆ کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.

وەزیری ئابووری هیندستان روونیدەکاتەوە قەدەخەکردنەکە بۆ هەریەکە لە کارەکانی بەرهەمهێنان، دروستکردن، هاوردە و هەناردەکردن، بڵاوکردنەوە و ریکلامکردنە و هەر کەسێك سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

ڤەیپینگ کە پێکدێت لە هەڵمژینی تێکەڵەیەکی نیکۆتین، ئاو، بۆن و رەنگەکان، وەک جێگرەوەی جگەرە لەلایەن کۆمەڵێك خەڵکی بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی بەکاردێت، بەڵام دەرکەوت ئەویش زیانی تەندروستی هەن و ئێستاش توێژینەوە لەبارەی مەترسییە تەندروستییەکانی بەردەوامن.

ك-س

ناڕێكی خەوتن مەترسی لەسەر دڵ دروست دەكات

پزیشکانی زانکۆی کۆڵۆرادۆ رایدەگەیێنن ناڕێکی کاژێرەکانی خەوتن مەترسیی لەسەر تەندروستی دڵ دروستدەکات.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکە ئەمریکییەکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی کەمدەخەون یان زۆر دەخەون زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

د. سێلین ڤێتێر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت: بۆ ئەو کەسانەی لە رووی بۆماوەییە لە ئەگەری تووشبوونن بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت کاژێرەکانی خەوتنیان رێک بێت.

توێژینەوەکە لەسەر 461 هەزار کەسی تەمەن 40-69 ساڵ ئەنجامدراوە، دوای حەوت ساڵ بەدواداچوون پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی کەمتر لە شەش کاژێر و زۆرتر لە نۆ کاژێر دەخەون لە مەترسیی تووشبوونن بە نەخۆشییەکانی دڵ.

ك-س