سامسۆنگ ڕیکلامی ساختەی پێشکەشی هەوادارانی کردووە

کامێرا بە یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی مۆبایل دادەنرێت بۆ سەرنج ڕاکێشانی بەکارهێنەر هەر بۆیەش کۆمپانیاکان لە دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانیان هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی چرکێندراو بە مۆبایلەکە، کۆمپانیای سامسۆنگیش لە میانەی بڵاوکراوەکانی لە تویتەر هەستاوە بە دانانی وێنەیەک کە چرکێندراوە بە کامێرایەک و وا پیشان دەدات کە وێنەکە چرکێندراوە بە مۆبایلی A8 و دەڵێت کە کامێرای بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە خاوەنی توانایەکی بەرزە و گرنگترین بەشەکانی وێنەکە دەردەخات. هەروەک دەبینن کۆمپانیای سامسۆنگ هەستاوە بە زیادکردنی ڕووناکی وێنەکە و دانانی لۆگۆی تایبەت بە خۆی، ئەم کارەی کۆمپانیاکەش لە لایەن بەکارهێنەرێکی تویتەرەوە ئاشکرا کراوە و مافی وێنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ماڵپەڕی Getty Images و لە ساڵی 2015ـدا وێنەکە چرکێندراوە بە پێی ماڵپەڕی istockphoto، کۆمپانیای ناوبراو بەمەشەوە نەوەستاوە و وێنەیەکی دیکەی داناوە لە جریوەیەکیدا لە تویتەر و وتوویەتی “ئایا ئارەزووی چرکاندنی وێنەی سێڵفی دەکەیت؟ گالەکسی A8 وێنەیەکی باوەڕپێنەکراوت بۆ بەردەست دەکات”

کۆمپانیای سامسۆنگ لەم بارەیەوە وەڵامی ئەو بەکارهێنەرەی تویتەری دایەوە کە ئەم کارەی کۆمپانیای ئاشکرا کردبوو و وتی “زۆرینەی ئەو وێنانەی کە بڵاویدەکەینەوە چرکێندراون لە ڕێگەی مۆبایلەکانی ئێمەوە و بڵاوکراوەی دوو خۆشەویستەکەش (وێنە بڵاوکراوەکەی تویتەر) ئەو خەڵکانە دەنوێنن کە ئێمە مەبەستمانە.

ڤیه‌نا باشترین باژاره‌ بۆ ژیانێ

باژارێ ڤیه‌نا ل نه‌مسا وه‌ك باشترین باژار بۆ ژیانێ ل جیهانێ ژ ئالیێ ئێكۆنۆمست ئینتێلجنس یا لێكۆلینان ڤه‌ هات هه‌لبژارتن.
ئێكۆنۆمست ئینتێلجنس راگه‌هاند، ڤیه‌نا باشترین باژاره‌ مرۆڤ تێدا بژیت و كاربكه‌ت ل پێش باژارێ مێلبۆرن یێ ئوسترالی هات كو بۆ ده‌مێ حه‌فت سالان بوو ل سه‌رێ رێزێ دهات.
رێزبه‌ندییا سه‌د باژارێن جیهانێ بۆ خوه‌شیا ژیانێ هات كرن و پشتی ڤیه‌نا مێلبۆرن و سیدنی و ئادێله‌ید ل ئوسترالیا و كالگاری و ڤانكۆڤه‌ر و تۆرۆنتۆ ل كه‌نه‌دا ل دووڤ دا دهێن و پاشی تۆكیۆ و ئۆساكا ل ژاپۆنێ و كۆپنهاگن ل دانیمارك ژی د رێزبه‌ندیێ دا ل رێزێن پێشیێ دهێن.
رێژا تاوانان ل باژارێن ده‌ستنیشانكری كێمه‌ و ژێرخانا وان گه‌له‌ك باشه‌ و ستانداردێن بلند یێن ژیانێ بۆ وه‌لاتیێن خوه‌ دابین دكه‌ت.

دوو کۆمپانیا بە هاوبەشی سیدییەکی نۆیی ٣٠٠ گێگابایتی بەرهەم دێنن

کۆمپانیای ''سۆنی'' و ''پاناسۆنیک'' بەهاوکاریی یەکتر جۆرێکی نوێی '' سی.دی''یان بەرهەم هێناوە کە جێگای '' ٣٠٠ گێگابایت '' دراوەی دیجیتاڵی تێدا دەبێتەوە. قەبارەی ئەم ''سی.دی''یە هەر بەقەد سی.دی‌یەکانی ''بلۆرای''یە و دڵنیایی و خۆڕاگریی ئەم سی دی یانە تا ٥٠ ساڵە و ئەم '' سی دی''یانە سێ توێژاڵکین و ساڵی ٢٠١٥ دێنە بازاڕەوە و تا ئەو دەم سی دی واش سازدەکرێ کە توانایی پاشەکەوتکردنی ٥٠٠ گێگابایت‌و دواتر یەک ''تێرابایت'' (١٠٠٠ گێگ)یان دەبێ.

بەپێی قسەی ئەم دوو کۆمپانیایە بۆ دەستخستنی توانایی زیاتری ئەم سی.دی‌یانە کەڵک لە تێکنیکی تۆمارکردنی چەند توێژاڵکی وەرگیراوە. سۆنی‌و پاناسۆنیک بەتەمان سەرنجی ئەو کۆمپانیایانەی ئێستا کەڵک لە تێکنیکی ''پاشەکەوتکردن لە هەوردا'' وەردەگرن بۆ ئەم داهێنانە نوێیەیان رابکێشن. ئەم دوو کۆمپانیایە هەرکام بە دروشمی خۆیان (مارک) بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەوە. وتەبێژێکی کۆمپانیای پاناسۆنیک سەبارەت بەو سی.دی‌یە نوێیانە دەڵێ: ئەو سی.دی‌یانە وەک ئامرازێکی پاشەکەوتکردنی دراوە دیجیتاڵییەکان، زۆر لایەنی باشتریان لە رەقەواڵە (هارددیسک)و شریتە موقناتیسییەکان هەیە کە یەک لە لایەنە باشەکانیان ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەکرێ ''دراوە دیجیتاڵییە''کانیان تێدا رابگیرێ‌و بپارێزرێ. جگە لەوانە، بەپێچەوانەی رەقەواڵەکان‌و شریتە موقناتیسییەکان، شوێنی هەڵگرتنی ئەو سی.دی‌یانە پێویستی بەجێی تایبەت نیەو هەوای شەدارو گەرماو سەرما شوێنیان لەسەر دانانێ. هەروەها ئەو کارەبایەی بۆ بەکارهێنانی شریتە موقناتیسییەکان دەکار دەکرێ، لەچاو ئەو کارەبایەی بۆ ئەم سی.دی یانە پێویستە، هێندێک زیاترە، بەڵام ئەوانە تەمەنیان درێژترە. کۆمپانیای ''هاوێل پاکارد''( ئێچ پێ) رەقەواڵەی ٣ تێڕابایتی هەیە کە ٣٠ ساڵیان بەرعۆدە دەبێ، بەڵام ئەو ماوەیە لە چاو ئەو سی.دی یانە کەمترە. تەمەنی رەقەواڵەکانی دیکە (هارددیسک) زۆر کەمترەو لێکۆڵینەوەیەک کە چەند ساڵ لەوەپێش لەمبارەوە کراوە، نیشان دەدا کە ١٢ لەسەدی ئەو رەقەواڵانە تەمەنیان ٣ ساڵەو دواتر تووشی کۆسپ‌و گرفت دەبن.

گوێز ته‌ندروستى به‌ساڵاچووان ده‌پارێزێت

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌ نوێیه‌كان پیشانى داوه‌ ، خواردنى رۆژانه‌ى گوێز له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى كۆڵسترۆلى سوودبه‌خشى خوێن ، له‌ هه‌مان كاتیشدا ده‌بێته‌ هۆى سه‌ڵامه‌تى ریخۆله‌كان ، له‌ كاتى به‌ساڵاچوونیشدا ته‌ندروست ترتان ده‌كات . توێژه‌رانى نه‌خۆشخانه‌ى بارسلۆنا له‌ ئیسپانیا پیشانى داوه‌ كه‌ خواردنى گوێز، به‌ تایبه‌ت له‌ نێو كه‌سانى به‌ساڵاچوو، ده‌بێته‌ هۆى باشتركردنى چه‌ورییه‌ سوودبه‌خشه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى چه‌ورى و قه‌ڵه‌وویی و ئاستى كۆڵسترۆلى زیانبه‌خش .

هه‌روه‌ها توێژه‌ران له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنى رۆژانه‌ى گوێز بۆماوه‌ى ساڵێك له‌لایه‌ن كه‌سانى به‌ساچوو هیچ كاریگه‌رییه‌كى زیانبه‌خشى له‌ سه‌ر كێشى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بوو. "ئیمیلیۆ رۆس"، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌و تیمه‌ لێكۆله‌ر، له‌و باره‌یه‌وه‌ گووتى : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گوێز مادده‌یه‌كى خۆراكییه‌ و پر وزه‌یه‌ ، به‌ڵام زۆر كه‌س به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ باسییان ده‌كرد كه‌ وایه‌ ببێته‌ هۆى زیادبوونى كێشى له‌ش.

زانایان دواى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌سه‌ردوو گروپى 707 كه‌سى به‌ساڵاچوو ، داوایان لێكردن تا دوو مست گوێز ، بۆ نێو رژێمى خۆراكییان زیاند بكه‌ن و ئه‌وانیی تریش گوێز بخۆن .دواى ساڵێك ده‌ركه‌وت كه‌ زیادبوونى كێشى له‌ش، ترى گلیسیرید و كۆڵسترۆلى باش یا ئێ دى ئێل له‌ نێو ئه‌و دووگروپه‌ دا ئه‌وانه‌ى كه‌ گوێزیان به‌ ته‌نیا خواردبوون رێژه‌ى كۆڵسترۆلى زیانبه‌خش كه‌ به‌ ئێل دى ئێل ناسراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردبوو

ئایا دەزانی خاڵی سووری نێو چاوانی ژنە هیندییەكان مانای چیە؟

ئەو خاڵە سوورەی ژنانی هیندستان دەینەخشێنن بە (بندی) ناودەبرێت.ئەو خاڵە لەئێستادا تەنها بۆ جوانی بەكاردێت و هیچ واتایەكی دیكەی نیەو لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هەندێك لەئەوروپیەكان وەكو نیشانەیەك بۆ باوەڕهێنان و گۆڕینی ئاینەیەكەیان بۆ ئاینی هیندۆسی بەكاریدێنن.

لەبنچینەدا بەكارهێنانی ئەو خاڵە سوورە بۆ ئاینی هیندۆسی دەگەڕێتەوە، چونكە شوێنكەوتوانی پێیان وابوو بەهۆی ئەو خاڵەوە مرۆڤ دەتوانێت ڕێگە لەدەرچوانی وزەكانی ناخی بگرێت، كە بەلای ئەوانەوە لەو شوێنەوە دەردەچێت هەروەها پێشیان وابووە كە تەركیز باشتر دەكات و مرۆڤ كۆنترۆڵی بیری خۆی دەكات و شانس باشتر دەكات و مرۆڤەكان لەشەیتان دەپارێزێت.

دانانی ئەو خاڵە سوورە لەنێوچەوانی ئافرەتان بەهیچ شێوەیەك مانای ئەوە نیە كە ئەو ئافرەتە هاوسەرگیری كردووە، كە ئەوەش زانیارییەكی هەڵەی بەربڵاوە لای خەڵكی بەهۆی هەندێ وێنە كە لەفیلمەكاندا دەبیندرێت.

B.L