توش بوون بەنەخۆشی ئایدز لە بەریتانیا %28 كەمیكردووە

راپۆرتێکی نوێی بەشی تەندروستی گشتی ئینگڵتەرا دەریخستووە لەم ساڵانەی دواییدا حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز کەمیکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە لە ساڵی 2000ەوە تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز بەرێژەی %28 کەمیکردووە، بەمەش بەریتانیا دەبێتە یەکەمین وڵات کە گەیشتووتە ئاستێکی پێشکەوتوو لە هۆشیارکردنەوە و رێگەگرتن لە ئەیدز.

د. جو چورچیل، وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت: کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم ڤایرۆسە دەگەرێتەوە بۆ هەوڵەکانمان لەبارەی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی و روونکردنەوەی رێگە خۆپارێزییەکان بۆیان.

وەزیری تەندروستی بەریتانیا روونیدەکاتەوە دەیانەوێت تاوەکو ساڵی 2030 حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز بگەینە سفر.

بەپێی ئامارەکانی یوئێن ئەیدز ئێستا لە جیهاندا 37 ملیۆن کەس تووشبووی ڤایرۆسی HIVین و ساڵانە ملیۆنان کەس بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدەن.

ك-س

نانخواردنی خێرا تووشی زیانی گەورەت دەكات

هەندێك جار خەڵكی بەهۆكاری جیاواز ناچارن بەپەلەو خێرایی نان بخۆن، بەڵام هۆشداری لەمەترسییەكانی ئەم شێوازی نانخواردنە دەدرێت، بۆیە بەهێواشی نان بخۆن و بەتەواوەتی پارووەكە بجوون بۆ ئەوەی لە مەترسییەكانی دووربین.

لایەنە خراپەكانی‌ بەپەلە نان خواردن:

1. ترشی گەدە: خواردنی باش نەجوراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو زۆربوونی لەناو گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ترشی گەدە دووبارە چاڵاك ببێتەوە، واتە ترشی گەدە زیاد لەپێویستی خۆی دەرژێت بەسەر خواردنەكەدا، لەم كاتەدا هەست بەسووتانەوەی گەدە دەكرێت، جگە لەوەی هەرسكردن قورس دەكات و تووشی ئاوسان و غازاتیشی دەكات.

2. قەڵەوبوون: پەلەكردن لە نانخواردن واتلێدەكات خواردنی زیاتر بخۆیت، پێش ئەوەی هەستكردن بە برسێتی بوەستێت.

3. كێشەكانی دڵ: دەركەوتووە ئەم شێوازی نانخواردنە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جێدەهێڵێت و تووشی نەخۆشییەكانی دڵیان دەكات.

4. شەكرە: یەكێك لەهۆكارەكانی توشبون بە نەخۆشی شەكرە لەجۆری دووەم، نانخواردنی بەپەلەیە، چونكە نانخواردنی بەپەلە وادەكات هەست بە تێربوون نەكەیت، كە ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی خۆراكێكی زۆرو گۆرانكاری لەكارەكانی گلوكوز لەخوێن و بەرگری ئەنسۆلین دروستدەبێت، بەم گۆرانكارییەش ئەگەری‌ تووشبون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)

 

ب - ل

 

چەرەس مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە

دەستەی پزیشکانی پسپۆڕی دڵ رایدەگەینێت خواردنی چەرەس مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

دەستەی پزیشکانی دڵ ئەنجامی توێژینەوەیەکیان لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیان خستووتەڕوو کە تێیدا هاتووە خواردنی چەرەس ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

د. نوشین محەممەدی فەر، لە پەیمانگەی پزیشکی ئەسفەهان و ئەندام لە دەستەی پزیشکانی دڵ دەڵێت: چەرەس سەرچاوەی دەوڵەمەندی چەورییە ناتێرەکانن، هەروەها پرۆتین، کانزاکان، ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسێنەکانیان تێدایە هەموو ئەوانەش بۆ تەندروستهێشتنەوەی دڵ گرنگن.

توێژینەوەکە لەسەر 5432 کەسی سەروو تەمەن 35 ساڵ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، لە هەفتەیەکدا خواردنی دوو مشت چەرەس مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک بەرێژەی %17 کەمدەکاتەوە.

پزیشکانی دڵ رێنماییدەدەن چەرەس هیچ بڕێکی خوێ و شەکریان لەگەڵ تێکەڵ نەکرێت بۆ ئەوەی سوودەکانی خۆیان لەدەست نەدەن.

ك-س

لەساڵی( 2018) 250 مناڵ توشی شێرپەنجە بون

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان رایدەگەیێنێت ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی شێرپەنجەی منداڵان لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە نزیکەی 250 حاڵەت.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە ساڵی 2018 دا لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی 138 حاڵەت، لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر 70 حاڵەت و لە سەنتەری ژیانی دهۆک 41 حاڵەت تۆمارکراون.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت شێرپەنجەکانی منداڵان لەدوای رووداوەکانی هاتووچۆ کوشندەترین دەردی منداڵانن.

ك-س

بەم خواردنانە منداڵەكەت زیرەكتر بكە

رەنگە زۆربەی زۆرمان گرنگیەكی زۆر بە خوێندن بدەین، بەڵام هۆكاری چالاككردنی مێشك و زیرەكیمان نازانین، ئەمە شتێكی نادروستە چونكە، دەبێت لەكاتی خوێندن و سەعیكردندا زیاتر پەرە بە ئاستی زیرەكی و چالاكبوونی مێشكمان بدەین.

بۆ ئەمەش دەبێت ئەم خواردنانە بخۆیت یاخود بیدەیت بە منداڵەكەت، چونكە زیاتر لە خواردنەكانی تر مێشك چوست و چالاك دەكات و ئاستی زیرەكی زیاتر دەكات.

دەبێت زیاتر گرنگی بە ژەمە سەرەكیەكان بدەیت وەك لە ژەمە لاوەكیەكان واتە لە رۆژێكدا دەبێت سێ ژەمی سەرەكی بخورێت و هەروەها شۆرباو زەڵاتەی لەگەڵ بێت. دەبێت ئەو خواردنانە زۆر بخورێت كە پڕۆتینێكی زۆری تێدایە وەك گۆشت و پەنیر و هێڵكە. هەروەها ئاو سوودێكی زۆری هەیە دەبێت لەكاتی سەعیكردندا هەمیشە ئاو بخورێتەوە. شەربەتەكان سوودێكی زۆریان هەیە و پێوویستە بە بەردەوامی بخورێتەوە، بەتایبەتی شەربەتی پرتەقاڵ. هەروەها دەبێت شیر بخورێتەوە بە بەردەوامی لە بەیانیاندا.

خۆ بپارێزە لە خواردنی شیرینیەكان زیانیان هەیە و خانەكانی مێشك لە كار دەخات، بەڵام نابێت هیچكات نەخورێت بەڵكو دەبێت كەم كەم بخورێت. نە خواردنی چاو قاوە و هەروەها ئەو خواردنەوانەی كە وزەیەكی زۆریان تێدایە

ك-س