ئەو شتانەی نابێت دوو كەس بەكاری بهێنن

بەكارهێنانی زۆری سەماعە ئەگەری زیادبوونی بەكتریای هەیە لەگوێدا، بەتایبەتی ئەگەر هی كەسانی تر بێت.

بەپێی توێژینەویەكدا دەركەوتووە، هاوبەشی پێكردنی سەماعەی گوێ بەكتریا زیاد دەكات لە گوێداو ئەمەش دەبێتە هۆی هەوكردن.

بۆ پاراستنی تەندروستی باشتر هەندێك كەرەستە هەن تەنیا خۆت بەكاریان بهێنیت و هاوبەشیان پێ نەكەیت ئەوانەش ئەمانەن:

نینۆكەر:
ئێمە نایبینین، بەڵام برێكی زۆر بەكتریا، ڤایرۆس و میكرۆب لەخۆ دەگرێت، لەبەر ئەوە بەكارهێنانی نینۆكەری كەسێكی تر مەترسی گواستنەوەی چەندین نەخۆشی هەیە هەیە بەتایبەتی HPV.

گوارە:
لەگوێدا چەندین مولولوی خوێن هەیە، لەبەر ئەوە زۆر ئاسان دەبێت بۆ هەوكردن لەگەڵ گواستەوەی نەخۆشییەكان بەهۆی گوارەی هاورێكەتەوە دەكرێت بگوازرێتەوە.

لەماعی لێو:
لەسەر لێواری لێوەكان بەهەمانشێوە مولولەی خوین هەن، دەتوانن هەمووشتێك بگوازنەوە بەرەو سووڕی خوین، لەكاتی بەشداریپێكردنی لەماعی لێو لەگەڵ كەسانی تر دەكرێت چەندین میكرۆب و بەكتریا بگوازرێتەوە.

مووكێش
مووكێش زۆر ئاساییە ئەگەر لەلایەن كەسێكی دیكە بەكاربهێنرێت، بەڵام بەمەرجێك خوێنی لێنەیەت، چونكە خوێن زۆر مەترسی هەیە بۆ گواستنەوەی نەخۆشە ترسناكەكانی وەك HIV بۆیە دەبێت ئاگاداری خۆت بكەیت و سەركێشی نەكەیت.

سابوون:
لەكاتی بەكارهێنانیدا دەبێت دابپۆشرێت بۆ ئەوەی ڤایرۆس و بەكتریای مەترسیداری لەسەر نەنیشێت، لەبری سابوونی ئاسایی باشترە سابوونی شل بەكاربهێنرێت.

شانە:
هەرگیز شانەكەت نەدەیت بەكەسێكی دیكە بۆ ئەوەی بەكاریبهێنێت، چونكە دەكرێ نەخۆشی بگوازرێتەوە وەك كەچەڵ بوون، یاخود نەخۆشییەكانی پێست، باشترین ڕێگاش بۆ خۆپاراستن ئەوەیە شانەكەت نەدەیت بە كەس.

كەرەستەكانی دیكەش وەك
خاولی
لفكە
فڵچەی مكیاج

karwan

لە یەک خولەکدا جەڵدەی دڵ بووەستێنە

لە یەک خولەکدا جەڵدەی دڵ بووەستێنە

 

زۆرێک لە خەڵکی نازانن کە نەخۆشییەکی کوشندەی وەک جەڵدەی دڵ دەکرێت بە هۆی کەمێک بیبەری تونەوە بووەستێنرێت، لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە هەموو چارەسەرەکە تەنها ١ خولەک دەخایەنێت.

چۆن هاڕراوی بیبەری تون بەکاردەهێنرێت بۆ وەستاندنی جەڵدەی دڵ؟

بیبەری تون یەکێکە لەو بەهاراتانەی چەندان توێژینەوەی لەسەرکراوە، دکتۆر جۆن کریستۆفەر ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی بیبەری تونەوە لە ماوەی ٣٥ ساڵی ئەزموونی پزیشکی خۆیدا هەرگیز نەخۆشێکی لەدەست نەداوە، ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی گیراوەیەکەوە.

گیراوەکە لە یەک کەوچکی چا هاڕراوەی بیبەری تونی سوور پێکدێت کە دەبێت بە لایەنی کەمەوە ٩٠.٠٠٠ یەکەی گەرمی هەبێت لەگەڵ پەرداخێک ئاودا، ئەم گیراوەیە بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردێت کە هێشتا هۆشیان ماوە و هەناسە دەدەن، کاتێک هەستت کرد یەکێک جەڵدە لێی دەدات خێرا کەوچکێک چا بیبەری تون تێکەڵکی پەرداخێک ئاو بکە و بیدەرێ تا بیخواتەوە، دوای یەک خولەک لە خواردنەوەی گیراوەکە تەندروستیان باشتر دەبێت و ڕزگاریان دەبێت لە جەڵدەی دڵ.

لەوانەیە زۆر جار هەواڵی لەم جۆرەت خوێندبێتەوە و باوەڕ نەکەیت، بەڵام لەبیرتبێت ئەم جارە گیراوەکە لە لایەن پزیشکێکی بە ئەزموونەوە تاقیکراوەتەوە کە هەرگیز هیچ نەخۆشێکی بە هۆی جەڵدەی دڵەوە نەمردووە.

ئەگەر کەسەکە بێهۆشبوو، هاڕراوەی بیبەرە تونەکە بدە لە ژێر زمانی، دەبینیت هەمان کاریگەری هەیە.

بیبەری تون ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆم، زینک، سێلینیۆم و مەگنیسۆمی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان وەک ڤیتامین C و E، ئەمەش کار دەکاتە سەر چالاکی سیستەمی دەمار و مێشک و دڵ.

بێگومان بیبەری تون یکێکە لە چارەسەرە هەرە کاریگەرەکانی جەڵدەی دڵ.

 

ب - ل

گوگڵ تواناكانی Google Translate باشتر دەكات

كۆمپانیای گوگڵ رایگەیاند، تایبەتمەندی وەرگیران لە دۆخی دەرهێڵ (ئۆف لاین) لەخزمەتگوزاری Google Translate باشتر دەكەن .

ئەو كۆمپانیا زەبەلاحە ئەمەریكیە رایگەیاندووە، كاتێك گەشت دەكەیت بۆ شوێنێك و دەستت بە ئینتەرنێت راناگات، یان ناتەوێت داتاكانی ناو مۆبایلەكەت بەكاربهێنی، ئەوە هێشتا دەتوانیت ئەپڵیكەیشنی Google Translate لەسەر ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەكاربهێنیت ئەوكاتەی مۆبایلەكەت هێڵی ئینتەرنێتی نییە.

گوگڵ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە تایبەتمەندی وەرگیران لە دۆخی نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ٥٩ زمان بەڕێژەی ١٢% وردتر بووە، لەگەڵ باشكردنی هەڵبژاردنی وشە و رێزمان‌و پێكهاتەی رستە.

لەهەندێك زمانی وەك ژاپۆن و كۆریا و تایلەندی و پۆڵەندی و هیندی بەڕێژەی ٢٠% باشتر و وردتر بووە .

هەروەها رایگەیاندووە، ئەپڵیكەیشنەكە لە دۆخی دەرهێڵدا پشتگیری وەرگیرانی وشە بەوشە بۆ ١٠ زمان دەكات لەناویندا عەرەبی، بەنگالی، ئوردویی، مەهاراتی، تامیكی.

بۆ تاقیكردنەوەی وەرگێڕان لەدۆخی دەرهیڵدا دەكرێت نوێترین ڤێرژنی ئەپڵیكەیشنەكە لەگوگڵ پلەی یان ئەپ ستۆر دابەزێنیت

هۆکار و نیشانەکانی کەم بوونی هێمۆگلۆبینی خوێن

هێمۆگلۆبین جۆرێک پرۆتینە کە لە پێکهاتەی خڕۆکە سوورەکانی خوێندا بوونی هەیه. ئەرکی هێمۆگلۆبین ڕاگواستنی ئۆکسیجەنە بۆ بەشە جۆربەجۆرەکانی لەش. هەروەها ئەبێتە هۆی چوونە دەرێی CO2 لە خانەکانی لەش و سییەکان.

گەر ڕادەی ئەم پرۆتینە لە ناو خوێندا کەم بێت ئەم پرۆسەی باسمان کرد تووشی کێشە ئەبێت. لە درێژەدا باس لە هۆکار و نیشانەکانی کەم بوونی ئەم پرۆتینە پڕ بایەخە ئەکەین.

کەم بوونی ئاسنی خوێن، دووگیانی، ئازارەکانی جگەر و گورچیلە و هەروەها نەخۆشیه درێژخایەنەکان ئەتوانن هۆکارێک بن بۆ کەم بوونی هێمۆگلۆبین. دڵەکوتە و ماندوویەتی و کزی ماسولکەکان و ژانەسەر بەشێکن لە نیشانەکانی ئەم کێشەیە.

هەندێک کەسیش به بێ ئەم هۆکار و نیشانانەش، هێمۆگلۆبینی خوێنیان کەمە. هەر بۆیە پشکنینی ناوبەناوی پزیشکی پێداویستییەکی حاشاهەڵنەگرە. بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی هێمۆگلۆبینی خوێن ئەبێ ڕادەی ئاسنی خوێن بەرز ببێتەوە. کەوابوو خواردنی ماسی و گۆشتی سوور و هێلکە و فاسۆلیای سەوز، کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندنی ئاسنن، ئەتوانێ ئەم کەم‌وکووڕیه قەرەبوو بکاتەوە. ڤیتامین Aو بێتاکارۆتێنیش ئەتوانن ڕادەی ئاسنی خوێن بەرز بکەنەوە و هەر بۆیە خواردنی جگەر و پەتاتە و گێزەر و کاڵەک پێویستە. جگەرە کێشان لەم کێشەیەشدا ڕۆڵ ئەگێڕێت، هەر وەک چۆن ڕێگاخۆشکەرە بۆ زۆرینەی ئازار و نەخۆشییەکان.

ب - ل

بیبەری توون لە جەڵتە دەتپارێزێ

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنی بیبەری توون رێگری دەکات لە جەڵتەی دڵ و ئاماژە بەوەش دەکات، خواردنی پاستە لەوانەیە سوودەکەی لە زەردەخەنە زیاتربێت. ئیتاڵییەکان بیبەری توون بەشێوەیەکی بەرچاو دەخۆن و لە خواردنەکانیان بەکاریدێنن، لێکۆڵینەوەکەش لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە و جۆرناڵی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی هەشت ساڵدا 23 هەزار کەس بەشدارییان پێ کراوە، کە بەشێکیان بیبەری توونیان خواردووە و بەشێکیشیان نەیانخواردووە. لەو ماوەیەدا چاودێریی خواردن و دۆخی تەندروستیی بەشداربووەکان کراوە و لێکۆڵەران بۆیاندەرکەوتووە، مەترسیی مردن بە جەڵتەی دڵ 40% کەمتربووە لەوانەی کە لانیکەم هەفتانە چوارجار بیبەری توونیان خواردووە. لیچا لاکۆڤیێلۆ، پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئینسوبریای ئیتاڵی باس لەوە دەکات، لەڕێگەی خواردنە ئیتاڵییەکانەوە سوودەکانی بیبەری توون ئاشکراکراوە، ئاماژەی بەوەش کرد لە چین و ئەمریکا پێشتر تێبینیی زۆر جۆری بیبەر کراوە کە پارێزەری تەندروستین

karwan