ترێی ڕەش سوودى زۆره‌

ترێی ڕەش یەكێكە لە میوە زۆر بەسوود و بەتامەكان بۆ تەندروستی جەستە، بەهۆی ئەو پێكهاتە و مادەی بەسوودانەی، كە لە ترێی ڕەش دایە جەستە لە زۆر نەخۆشیی دەپارێزێت.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "food" دا بلاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی ترێی ڕەش دەكات و دەڵێت، توێژینەوە نوێكان دەریان خستووە، كە سوود و تایبەتمەندیەكانی ئەم میوەیە زۆرن بۆ پاراستنی تەندروستیت، لێرەدا باس لە چەند سوودێكی ترێی ڕەش دەكەن.

نەخۆشیەكانی دڵ: بە ھەمان شێوە دژە ئۆكسێنەری جۆری "پۆلیفینۆل" كە لەناو ئەم میوەیەدا ھەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و لوولەی خوێن كەم دەكاتەوە و توێژینەوە نوێكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە مادەی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم كە لەناو ترێی ڕەشدا بوونیان ھەیە مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دەپارێزێت، هەروەها لوولەكانی خوێن دەپارێزێت و ناهێڵێت بتەقن، چونكە كۆنترۆڵی بەرزی پەستانی خوێنیش دەكات.

شێرپەنجە: لەناو ئەم میوەیەدا پێكھاتەی دژە ئۆكسێنەری بەھێز وەك "فینۆل" ھەیە و ئەمەیش ڕێگری دەكات لە توشبوون بە چەندان جۆر لە شێرپەنجە وەك شێرپەنجەی "پەنكریاس و ڕیخۆڵە و دەم و منداڵدان و زراو و پرۆستات و قۆڵۆن".

شەكرە: لە توێژینەوەیەكدا ھاتووە، كە میوەی ترێی ڕەش وەك خۆراكێك بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەكاربھێنرێت و ئەو كەسانەیش، كە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمیان ھەیە دەتوانن ترێ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكری ناو خوێنیان بەكاربھێنن .

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانى جه‌رجیر

ئێستانیوز/ ته‌ندروستى...
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی سەوزەی جەرجیر سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و بەسەرچاوەیەكی سەرەكی وزە بۆ لەش دادەنرێت.

توێژینەوەكە لە زانكۆی ولیام پاترسۆنی ئەنجامدراوە كە دەكەوێتە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریكا ئەمریكا و پسپۆڕەكان ئاشكرایان كردووە جەرجیر زۆرترین بڕی وزە بە لەش دەبەخشێت بە بەراورد بە سەرجەم سەوزەكانی دیكە، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو ڤیتامین و ماددە كانزاییانەی لە پێكهاتەكەیدا هەیە.

پسپۆڕەكان توێژینەوەكەیان لەسەر 47 جۆر سەوزەی جیاواز ئەنجامداوە و 17 جۆر ماددەی خۆراكی و ڤیتامینیان لەو سەوزانەدا دیاری كردووە و لە سودەكانیان كۆڵیوەتەوە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە جەرجیر بەڕێژەی %100 بەسەرجەم ئەو 17 ماددەیە دەوڵەمەندە، ئەمەش وزەیەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بەدوای جەرجیردا سپیناخ هاتووە كە ڕێژەیەكی زۆر لەو مادانەی تێدایە كە ڕێژەكەی %86 و بە دواشیدا بروكلی و گێزەر و تەماتە دێت.

پێشتریش چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی باسیان ئاشكرایان كردبوو ئەو ماددانەی لە پێكهاتەی جەرجیردان سودێكی زۆریان بۆ دڵ هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و شادەمارەكان كەمدەكاتەوە.

س.س

نەخۆشانی شەكرە ئەو خواردنانە مەخۆن

ئێستانیوز- ته‌ندروستى.. نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە باوەكان كە لە دوو جۆری سەرەكی پێك دێت، خواردنی خۆراك كارێكی زۆر لەسەر رێژەی بەرزی و نزمی ئاستی شەكری خوێن دەكات، لێرەدا ئەو خۆراكانە دەستنیشان دەكەین كە نابێت بخورێن لەكاتی بوونی نەخۆشی شەكرەدا. یەكەم: میوە وشككراوەكان هەرچەندە زۆرێك لە خەڵكی میوە وشككراوەكان بە بێ زیان دەزانن، بەڵام لە راستییدا وا نییە، چونكە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و باشنین بۆ نەخۆشی شەكرە. دووەم: برنج و ئاردی سپی و نان ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەبێت، نابێت ئەو خۆراكانە بەكاربهێنرێت كە شەكرەی تێدایە، بەڵكو پێویستە نانی جۆ یان ئەو برنجە بەكاربهێنرێت كە نیشاستەی نییە. سێیەم: بەرهەمەكانی شیری چەور ئەم بەرهەمانە دەوڵەمەندن بە چەوری، ئەمەش ئاستی كۆڵیسترۆڵی ئێڵ دی ئێڵ بەرز دەكاتەوە و مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ زیاتر دەكات. چوارەم: گۆشتی چەور دەوڵەمەندن بە چەوری لەش و چەوری زیاد دەكات و رێژەی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات. پێنجەم: هەویركاری وەكو چۆرەك و نانی بە دارچین و كێك كە دەوڵەمەندن بە ئاردی سپی و بڕێكی زۆر لە شەكر و كاربۆهیدرێت و چەوری لەش زیاد دەكەن. شەشەم: ژەمە سووركراوەكان ئەمە نەك زیانی هەیە بۆ بەرزبوونەوە شەكرەی لەش، بەڵكو زیان بەهەموو لەش دەگەیەنێت و هۆكارێكە بۆ بەرزووبوونەوەی چەوری لەش. حەوتەم: كحول شەكری خوێن نارێك دەكات و زیانێكی زۆر بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت بەگشتی. هەشتەم: خۆراكی شیرین
ئەو ژەمانەی كە شەكری تێدا بەكار دەهێنرێت نابێت بخورێن، چونكە شەكری خوێن زیاد دەكەن و كانزا و ڤیتامینەكانی لەش لەناو دەبەن. نۆیەم: مۆز و كاڵەك مۆزو كاڵەك برێكی زۆر شەكری تێدایە كە رێژەكەی زیاترە لە هەموو میوەكانی تر و بە خواردنی رێژەی شەكر زیاد دەبێت. دەیەم: هەمبەرگر هەرچەندە بە خۆراكێكی سەرەكیی دادەنرێت لە دنیادا، بەڵام ئەم ژەمە چەورییەكی زۆر بە لەش دەدات و ئاستی كۆڵیسترۆڵ بەرز دەكاتەوە و  رێژەی شەكری خوێن زیاد دەكات.
 
س.س

هه‌یفا وه‌هبى به‌م وێنانه‌ هه‌راى نایه‌وه‌

ئێستانیوز/ هه‌واڵ..
ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی (هه‌یفا وه‌هبی)، نوێترین وێنه‌كانى خۆى له‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و به ‌له‌شه‌ ورووژێنه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وادارانی تووشی سه‌رسڕمان ده‌كات.

هەیفا وێنه‌كانى لە شەوە ئاهەنگێکدا لە وڵاتی لبنان گرتووه‌، هەوادارانی باس لەوە دەکەن ئەم خانمە ڕۆژ بەڕۆژ گەنجتر دەبێتەوە.

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستەیش هه‌یفا وه‌هبی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ جلی كڕیستاڵی نه‌خێشنراو له‌ زیو بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ بووه‌ جێی باسی ژنانی ئیماڕات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و جله‌ی هه‌یفا به‌ 230 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی خه‌مڵێندراوه‌، له‌ ئاهه‌نگێكی گه‌نجانه‌ له‌به‌ری كردبوو، به‌مه‌ش ته‌واوی میدیا جیهانییه‌كانی باس جوانی و جلوبه‌رگی ئه‌و خانمه‌ لبنانییه‌یان ده‌كرد.

ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (هه‌یفا وه‌هبی)، به‌رده‌وام نوێترین وێنه‌كانی له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتی ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی وێنه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.


س.س

هه‌موو شتێك له‌باره‌ى به‌رزه‌ فشارى خوێن

ئێستانیوز/ ته‌ندروستى

بەرزەفشاری خوێن کاتێک دروستدەبێت کە فشاری خوێن تا ئاستێکی ناتەندروست بەرزدەبێتەوە، کە نەخۆشیەکی بەربڵاوە لەسەرانسەری جیهاندا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 75 ملیۆن کەس توشی بەرزەفشاری خوێن بوون.

لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا بەرزەفشاری خوێن زیاتر دەبێت و هەندێک جار هیچ نیشانەیەکی دەرناکەوێت، بەڵام بەبێ دەرکەوتنی نیشانە پێشوەختەکانیشی دەکرێت زیانی زۆر بە مولولەکانی خوێن بگەیەنێت.

نیشانەکانی بەرزەفشاری خوێن چین؟

بەرزەفشاری خوێن زۆر بەبێ دەنگی خۆی دەردەخات، زۆرێک لەخەڵکی هەست بەهیچ نیشانەیەکی پێشوەختەی ناکەن هەتا ئەو کاتەی بەتەواوی دەردەکەوێت، هەندێک جار زیاتر لە 10 ساڵی پێدەچێت تا نیشانە دیارەکانی دەردەکەوێت، بەڵام هەر نیشانە پێشوەختەکانیشی دەکرێت کێشەی تری تەندروستی دروست بکات.

ئەمانەی خوارەوە لە نیشانە دیارەکانی بەرزەفشاری خوێنن:
1.سەرئێشە
2.هەناسە تەنگی
3.خوێن بەربوونی لووت
4.سەرگێژخواردن
5.ئازاری سنگ
6.گۆڕان لە بینیندا
7.دروستبوونی خوێن لەمیزدا

مەرج نییە هەموو کەسێک کە بەرزەفشاری خوێنی هەبێت ئەو نیشانانەی تیادا دەربکەوێت، لەبەر ئەوە چاوەڕێکردنی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە بۆ پێزانینی بەرزەفشاری خوێن مەترسیدارە.

چی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرزەفشاری خوێن؟
دوو جۆری سەرەکی بەرزەفشاری خوێن هەیە، کەهەرجۆرێکیان هۆکاری تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دروستبوون:

1.بەرزەفشاری سەرەتایی
ئەمجۆرە بەرزەفشارە بە تێپەڕبوونی کات تەشەنە دەکات، بەڵام تا ئێستا هیچ هۆکارێکی ئاشکرا و زانستی نییە، پزیشکان پێیان وایە کەدەکرێت هۆکاری بۆماوەیی،گۆڕانی جەستەیی و ژینگە و شێوازی ژیان بێت.

2.بەرزەفشاری پێشکەوتوو
ئەم جۆرە لەبەرزەفشار زیانی زۆر بەتەندروستی دەگەیەنێت هەندێک لەهۆکارەکانی بریتین لە:

نەخۆشیەکانی جگەر
تێکچوونی ریتمی خەو
نەخۆشیە زگماکیەکانی دڵ
نەخۆشیەکانی غوددە
کاریگەری لاوەکی حەب و چارەسەری پزیشکی
بەکارهێنانی حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە هۆشبەرەکان
کەموکوڕی لە گلاندی ئادرێنالین
هەبوونی وەرەم لە لەشدا

ڕێگەگرتن لە دروستبوون و تەشەنەکردنی بەرزەفشاری خوێن

دەکرێت لەرێگەی پرۆگرامی خواردنی باشەوە رێگە لە تەشەنەکردن و دروستبوونی بەرزە فشار بگیردرێت،ئەوخۆراکانەی کە باشن بۆ رێگەگرتنی بریتین لە:
میوە
سەوزە
دانەوێلە
خواردنە دەریاییەکان بەتایبەت ماسی
س.س