چۆن وا دەكەیت بەكارتنەهێنن؟

ئیستیغلالكردنی دەروونی لە پەیوەندی سۆزاریدا ڕێگایەكە، كە هێز و كۆنترۆڵ پیشان بدات بەسەر كەسەكەی دیكەدا، دەتوانیت بزانیت چییە و ڕێگەی لێبگرتیت و بیوەستێنیت ئەگەر نەتەوێت ببیت بە قوربانی.

هەرچۆنێك بێت گرنگە، كە بزانیت چی پێویستە بیكەیت بۆ ئەوەی ئاگاداربیت، چونكە مانای تێدانییە، كە حاڵەتەكە خراپتر بكەیت و پەیوەندییەكەتان تێك بدەیت.

لێرەدا باسی چەند شێوەیەكی ئیستغلال كردن دەخەینە ڕوو، كە دەبێت لێوەیان دوور كەویتەوە:

بە زیرەكی و لێهاتووەكەی خۆیان تۆ ئیستیغلال دەكەن:
ئەمە بە توندوتیژییەكی زیرەكانە ناسراوە، بە مانایەیەكی دیكە هاوەڵەكەت هەموو ڕۆژێك زیرەكی خۆی و زانیارییە سەرنجڕاكێشەكانی خۆی لەبەرچاوی تۆدا پیشان دەدات بۆ ئەوەی تۆ هەست بكەیت، كە زۆر گەمژەیت ناتوانیت پارێزگرای لەخۆت بكەیت.

چۆن لەمە دوور بكەویتەوە
پێش هەموو شتێك، دەبێت لەوە تێبگەیت هاوەڵەكەت دەكرێت لە هەندێك شت دا باش بێت، بەڵام لەلایەنی دیكەدا تۆ زۆر لەو باشتریت.

پێشنیار بكە باسی ئەو شتانە بكەن، كە هەردووكتان هاوشن تێیدا، مەهێڵە هیچ كەس پێت بڵێت تۆ دەبەنگیت، داوای ڕێزیان لێبكە، بەڵام بەشێوەیەكی هێمن و لەسەرخۆ.

پێت دەڵین زۆر دڵخۆشم لەگەڵ تۆدا، بەڵام لەڕاستیدا وا دەكەن بۆ ئەوەی تۆ وابزانی ئەوان شتێكی باشت بۆ دەكەن.

بۆ نموونە كاتێك دەڵێن: من دڵخۆشم ئەگەر هاوڕێكانت ببینین، بەڵام تۆزێك بێتاقەتم. ئەم دەستەواژەیە وادەكات تۆ هەست بە تاوان بكەیت.

كەسە ئیستیغلال كەرەكان وا ڕەفتەردەكەن، كە باشترین كارت بۆ دەكەن و تۆ پێی نازانیت و بەرز هەڵیناسەنگێنیت.

چی بكەیت باشە؟
تەركیز بكەرە سەر ئەو كەسەی بەكارت دەهێنێت، نەك لەسەر تاوانەكەت، دەتوانیت برپسیت، ئایا تۆ پێشبینیم لێدەكەیت كە؟ یاخود ئایا تۆ پرسیارم لێ دەكەیت یاخود پێم بدەڵێیت؟

ك-س

سه‌رمایه‌داره‌كان نایانه‌وێ منداڵ بخه‌نه‌وه‌

نوێترین توێژینه‌وه‌، كه‌ له‌ كۆریایی باشوور ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستوه‌ ئه‌و ژن و مێردانه‌ی باری داراییان باشه‌ یاخود سه‌رمایه‌دارن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌متر منداڵده‌خه‌نه‌وه‌ یان هه‌ر نیانه‌.
به‌ پێی پێگه‌ی "شوسن ئیلبو" %40 هاوسه‌ران له‌ وڵاتانی ئاسیا، كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوسه‌ریان پێك هێناوه‌ خاوه‌نی منداڵ نین و منداڵیان دروست نه‌كردوه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ئاماری كوریایی باشوور ئاشكرایكردوه‌، هه‌رچی سه‌رچاوه‌ی داهاتی هاوسه‌ره‌كان باشتر بێت خواستیان زیاتر ده‌بێت بۆ نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو بڕیاری منداڵ خستنه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری ژن و مێرده‌كه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونبن یان كرێنشینبن.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ %64.8ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی منداڵن كرێنشینن، به‌ڵام رێژه‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیانن دابه‌زیوه‌ بۆ %56 ، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ واده‌دنرێت كه‌ ئه‌وان ئاسوده‌ترن و ئاماده‌یی زیاتریان هه‌یه‌ بۆ منداڵ خستنه‌وه‌ .
جیا له‌وه‌ سه‌رژمێرییه‌كان ژماره‌یه‌كی سه‌رسورهێنه‌ری تریشیان نیشانداوه‌ %48.6 له‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه‌ و داهاتی ساڵانه‌یان 85 هه‌زار دۆلاره‌ خاوه‌نی منداڵ نین .
هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌ خانمانی كۆریایی باشوور ده‌ترسن له‌وه‌ی بڕیاری منداڵ دروستكردن بده‌ن چونكه‌ وا لێی ده‌ڕوانن منداڵ خستنه‌وه‌ ژیانی پیشه‌ییان تێكده‌دات و ده‌یانكاته‌ كابانی ماڵه‌وه‌ بۆ گرنگیدان به‌ منداڵه‌كانیان.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی هاوسه‌ران بۆ منداڵخستنه‌وه‌ له‌ كۆریای باشور، كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چێت كه‌ ببێته‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی پیر و به‌ساڵاچوو، له‌ورووه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی سیئول هانی هاوڵاتیانی ده‌دات منداڵ بخه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یان گه‌نج ببێته‌وه‌ و ده‌ستی كاریش زیاتر بێت

ك-س

كەسی نابینا چی دەبینێت ؟

 

 

ئایا تا ئێستا پرسیوتە كەسی نابینا چی دەبینێت؟ لە راستیدا یەك وەڵامی تەواو نییە بۆ ئەم پرسیارە، بەڵكو لە تاكێكەوە بۆ تاكێكی دیكە دەگۆڕێت، ئەو وەڵامەی لەناو خەڵكیدا بڵاوە، ئەوەیە كە نابیناكان تەنیا رەشی دەبینن، بەڵام لە راستیدا تەنیا 18% ی نابیناكان بەم شێوەیەن. ئەگەر كەسێك بە نابینایی لەدایك ببێت، ئەوا رەشیش نابینێت، هیچ شتێك و رەنگێك نابینێت، چونكە نابینای زگماگ واتای بینین نازانێت هەتا مێشكی تەفسیری بكات كە رەنگی شتەكان چۆنن.
یەكێك لەو كەسانەی كە لە زگماگەوە نابینا بووە دەڵێت: هیچ نابینم و واتای بینینیش نازانم، بە پێی ئەوەی پێم وتراوە سێو سوورە، باسی كەسێك بكەن كەپۆشاكی سووری پۆشیـووە، لەوكاتەدا سێو و تامەكەیم بیردەكەوێتەوە، بەڵام ئەگەر كەسەكە بینایی هەبوو بێت و دواتر لەدەستی دابـێت، وەك ئەوە وایە كرابێتە ئەشكەوتێكی تاریكەوە و تەنیا رەشی دەبینێت.
خەون بینین لەلایەن نابیانیانەوە، ئایا خەون دەبینن؟ نەخێر، چونكە خەو بەشێكە لە لێكدانەوەی ئەوشتانەی لە ڕۆژدا دیووتە، بەڵام ئەمە واتای ئەوەنییە هەرگیز خەون نابینن.

ب - ل

جگەرە ئەلکترۆنییەکان خەمۆكی زیاد دەكەن

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جۆرناڵی پزیشکی جاما بڵاوکراوەتەوە پەیوەندی دۆزیوەتەوە لەنێوان کێشانی جگەرە ئەلکترۆنییەکان و خەمۆکبوون.

توێژینەوەکە لەلایەن پزیشکانی زانکۆی نێبراسکای ئەمریکا ئەنجامدراوە و پزیشکان رایدەگەیێنن، ئەوانەی جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن زیاتر لەبارن بۆ تووشبوون بە خەمۆکی.

توێژینەوەکە لەسەر 892 هەزار گەنجی ئەمریکی ئەنجامدراوە و تێیدا پزیشکان بەدواداچوونی بۆ جۆر و چەندییەتی کێشانی جگەرە ئەلکترۆنییەکان و باری دەروونی بەشداربووان کردووە، دوای شرۆڤەکردنی داتاکان پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە خەمۆکی زیاتر لەنێو ئەوانە بەدیدەکرێت کە جگەرەی ئەلکترۆنی دەکێشن.

سەبارەت بە هۆکاری ئەم پەیوەندییەش پزیشکانی ئەمریکی دەڵێن، لەنێو زۆربەی بەرهەمەکانی جگەرە ئەلکترۆنییەکان نیکۆتین هەیە، بەرکەوتنی درێژخایەن بە نیکۆتین دەبێتەهۆی تێکدانی رێرەوی دۆپامین لە مێشکدا، بەمەش کەسەکە ئەگەری تووشبوونی بە خەمۆکی و گوشاری دەروونی زیاتردەبێتەوە.

ك-س

 

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی میزەڕۆ دۆزرایەوە

دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری هەوکردنی میزەڕۆ پەسندکرد.

دەرمانە نوێیەکە بە (سێفیدیڕۆکۆڵ) ناسراوە و بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنە سەرسەختەکانی میزەڕۆ بەکاردەهێندرێت.

د. رۆبێرت بۆنۆمۆ، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە کلینیکی کلێڤلاند دەڵێت، بەشێکی زۆری تووشبووانی هەوکردنی میزەڕۆ بەرگرییان دژی ئەو دەرمانانە دروستکردووە کە ئێستا بەردەستن، بۆیە ئەم دەرمانە نوێیە دەتوانێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانە بەکاربهێنرێت.

د. رۆبێرت روونیدەکاتەوە، دەرمانە نوێیەکە بۆ ئەو کەسانەش سوودی هەیە کە تووشی لێکەوتەکانی هەوکردنی میزەڕۆ بوونەتەوە لەوانەش هەوکردنی گورچیلەکان.

دەرمانەکە لە توێژینەوەیەکدا لەسەر 488 تووشبووی هەوکردنی میزەڕۆ تاقیکراوەتەوە و %72.6ی بەشداربووان لە ماوەی حەوت رۆژی بەکارهێنانی دەرمانەکە نیشانەکانیان نەماون.

سەبارەت بە کاریگەرە لاوەکییەکانی دەرمانەکەش دەزگای دەرمان و خۆراکی ئەمریکی دەڵێت، هەریەکە لە سکچوون، قەبزی، رشانەوە، کۆکە، سەرئێشە بەربڵاوترین کاریگەرە لاوەکییەکانن.

ك-س