ئاژانسی "ناسا" وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه‌

 

ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مریكا "ناسا" وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و، تیره‌ی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌ له‌نێوان 1.8 و 4.1 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و، 5 جار له‌ تاوه‌ری خه‌لیفه‌ی ئیمارات گه‌وره‌تره‌.

 

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "میرۆر"ی بریتانی، ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌ كه‌ ناوی لێنراوه‌ "OR2 1998" رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌سه‌ر ئاسماندا ده‌فڕێت.

 

زانایانی "ناسا" روونیان كرده‌وه‌، هه‌لی به‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌ زه‌به‌لاحه‌ به‌ زه‌وی زۆر كه‌مه‌، به‌ڵام هه‌لی پێكدادانی هه‌سارۆچكه‌ی دیكه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌دوور نازانن.

 

ئاژانسی "ناسا" هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك نزیكه‌ی 30 ته‌نی نوێی نزیك له‌ زه‌وییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019ه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 19 هه‌زار ته‌نیان ئاشكرا كردووه‌.

 

بيستون

جامی سۆز

عومەرئاوارە

تۆ دەزانی بێ مروەتی

بە ئاسانی دڵ دەشكێنی

گوناە نییە ئەگەر جارێك

جامی سۆزتم بۆ بڕژێنی

__________

دڵ  ڕەقانە تێم دەڕوانی

من نازانم بۆ وادەكەی

قین دەردەخەی بەرامبەر من

دەرگای خۆشیم لێی دادەخەی

___________  

ئێستاش دەڵێم قەت وانییە

جامی سۆزی بۆم پڕكردووە

خۆش باوەڕم ، بە عیشقی تۆ

نیگای دڵمی بۆخۆی بردووە

______________

ئەوەی دەیكەی باكم نییە

لە ئازارو قین هەڵڕشتن

ڕۆژێك دادێ‌ دەستت دەكرێ

بەشیمانی بۆ لای دڵ من

دەگەین بەکوێ..؟

توشی سەرسوڕمان دەبین کاتێک دەزانین تەنیا لە نزیکەی 100 ساڵی ڕابردوو چەندە فێربووین دەربارەی گەردوون..! تا ئەو کاتە نەماندەزانی گەلەئەستێرەی تر هەیە..! نەماندەزانی گەردوون لەکشانە..! نەماندەزانی کە تەن و شوێنی نامۆی وەک کونەڕەشەکان هەن لەنێو گەردوون..!

هەروەها بەهیچ شێوەیەکیش نەماندەزانی گەردوون هێندە گەورە و فراوانە، موشەکیشمان دانەهێنابوو بۆیە شتێک نەبوو بەناوی گەشتە ئاسمانیەکان..! بەر لە 100 ساڵ نەوەک هەر زیرەکی دەستکردمان نەبوو، بەڵکو ترانسیستۆر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیش دانەهێنرابوون، هەرچی تەکنەلۆژیای گرنگ هەیە ئەمڕۆ و لەبەردەستمانە نەمانبوو..! بەر لە 100 ساڵ لەگەلێک لە بوارە گرنگەکانی تریش وەکو بواری پزیشکی و بایۆلۆژی جارێ چارلەپ و گاگۆڵکێمان دەکرد..! بەپێوەرە گەردوونیەکان بێت سەد ساڵ چیە و چەندە؟ بێ گومان بە پێوەری گەردوونی بڕێکی زۆر زۆر کەم و کورتە لەکات..!

بەتایبەتی کاتێک دەزانین گۆی زەوی تەمەنی نزیکەی 4.6 ملیار ساڵە، واتە 4600 ملیۆن ساڵ، پتر لە 3.5 ملیار ساڵە ژیان لێرە دروستبووە، پتر لە دوو ملیۆن ساڵیشە مرۆڤ هەیە..! کەواتە ئەگەر مرۆڤایەتی زاڵ بێت بەسەر ئاستەنگەکان و بتوانێت بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لە پێشکەوتن بۆ دەیەها هەزار ساڵی تر یان تا داهاتوێکی دوور، ئایا ئەو کاتە سنوری پێشکەوتن و زانست و زانیاریەکانی دەگات بەکوێ؟ ژیانی مرۆڤ چی لێدێت؟ کوێ ی تریش جگە لە هەسارەی زەوی دەبێتە ماڵی ئەو؟

بەم زووانە بەوردی قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەم و هەوڵ دەدەم ئەگەرەکان بخەمەڕوو لەم سێ بوارەی خوارەوە: - گەشتەکانی ئاسمان و پەڵهاویشتنی مرۆڤ بۆ دەرەوەی گۆی زەوی بەکوێ دەگات؟ مرۆڤەکان لەکوێ دەژین و کوێی تریش دەبێتە ماڵی ئەوان؟ - زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆتە زیرەکەکان دەگەن بە چ ئاستێک؟ چیمان بۆ ئەنجامدەدەن؟ - ئەی لەڕووی بایۆلۆژیەوە چەند و چۆنی مرۆڤ چی لێدێت؟ چۆن ئەندازەی بۆماوەیی بەکاردێنین و چی پێ ئەنجام دەدەین؟ چاوەڕوان بن...

لوقمان حەوێز/ تێکساس

ناوك کەوتن چی یەو زبانەكانی چین؟

·
 

ناوك کەوتن تەنها ترازانی دەمارێکە کە پەیوەستە بەناوکتەوە، وەک هەر دەمارێکی تری دەست و قاچت کە لە جێ دەچێ.
ژیان_تەندروستی: وەك چۆن هەموو ئەندامانی جەستەت شادەماری خۆی هەیە بەهەمان جۆر گەدەش شادەماری خۆی هەیە لەکاتێکدا ئەو دەمارە بەهۆی لەجێچونیەوە گەدەت ڕەق دەکات.
ئەو ڕەقبونەش دەبێتە هۆی کەم خواردن بەوهۆیەوە وەک پێویست ئیشتیهات نامێنێ تا خواردن بەتەواوی بخۆیت، هەموو ئەو ئیعازانەی مێشکت کە دەیداتە تەواوی جەستەت تێکی دەدات، دەبێتە هۆی تێکچونی هۆڕمۆنەکانی جەستەت .
هۆکارەکانی ناوك کەوتن:
1-بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس کەلەناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە.
2- بەهۆی پلیکانەوە کە زۆر بەپەلە بە پلیکانەدا سەر بکەویت یان دوو دوو پلەکان ببڕیت.
3- بەهۆی خورپەوە واتە ڕاچڵەکاندنی لەناکاو بەهۆی دەنگێکی بەرزەوە بێت یان هاوارکردنێکی لەناکاو یان هەواڵێکی ناخۆش.
4- زۆر جار دەڵێن مناڵ بەبۆن کەوتوە بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن ترساوە توشی سکچون و ڕشانەوە و ڕاچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا.
نیشانەکانی ناوك کەوتن و زیانەکانی:
۱. توشی دڵە ڕاوکێت دەکەن وەک خۆمان دەڵێین دڵە خورپێ دڵت وەک خۆی لێنادات زۆر جار پەلەدەکات و زۆر جاریش زۆر بەهێواشی لێدەدات.
۲. توشی قەبزی و قورحەی مەعیدەو ئلتیهابی ڕیخۆڵەت دەکات.
۳. تۆشی سڕبون و ئازاری ئەژنۆ کانت و پشتت دەکات.
واتە زۆرجار هەست بە هیلاک بون دەکەیت بێ ئەوەی هیلاک بی یان ئازاری پشتت و ئەژنۆ کانت دەبێت بێ هیچ هۆکارێک.
٤. زۆر جار لێوت ووشکەو تونیەتیت ناشکێ.
٥. هەمیشە هەست بە خەمۆکی دەکەیت و حەزبەتەنیای دەکەیت.
٦. زۆر جار توشی توڕە بونت دەکات.
۷. هەمیشە هەست بەئازاو قورس بونی سەرت دەکەیت.
۸. بەردەوام بەرچاوت تاریکە.
۹. بەردەوام هەست دەکەیت تێریت بەڵام هەمانکات برسیشتەو وەک پێویست نانت پێناخورێ.
۱۰. بەردەوام هەست بە ڕەق بونی مەعیدەت و بەر میزەڵانت دەکەیت زۆر جار سکت بەتەواوەتی ئازاری دەبێت .
۱۱. زۆر جار دەتەوێ قڕقێنە لێبدەیتەوە بەڵام ناتوانیت.
پێی دەڵێن گرفت توشی گرفتت دەکات.
۱۲. توشی هەڵوەرێنی مووی جەستەت دەکات بەتایبەت.
مووی سەرت . کە توشی ڕوتانەوەی قژ دەبیت لە ئافرەتان و پیاوانیشدا
ئەمانە هەمووی نیشانەی ناوك کەوتنن :
دەستی چەپت کەمێ کورت تر دەبێتەوە
ناوکت ڕەق دەبێت و ئازاریشی زۆردەبێت لەکاتێکدا دەستت بخەیتە سەرناوکت.
سێ جۆر ناوك کەوتنیش هەیە
یەکێکیان دووای چەند مانگی هەستی پێدەکەیت کە توشی ئەم حاڵەتانەت دەکات یەکیان زوتر هەستی پێدەکەیت
ئەوی تریش توشی سکچونت دەکات بێ ئەوەی هیچ ڤایرۆسێکت هەبێت.
گرتنەوەی ناوك:
زۆرجارکەناوکت دەکەوێت لەهەرکات و ساتێکدا بێت دەچیتە لای کەسانێک کە ناوکت بگرنەوە یان بەباڵ ڕاوەشاندن یان دەماری بنباڵت دەگرن یان پارەی ئاسن دەخەنە سەر دەماری دەستت ئەمانە هیچی ناوک ناگرێتەوە بەتەواوەتی
تەنها کاتی یەو هیچی تر
ناوک کەوتن مەرجی خۆی هەیە .
۱. دەبێت بەیانیان کەلەخەو هەڵدەستیت لەکاتێکدا هیچ شتێک نەخۆیت واتە مەعیدەت بەتاڵبێت
۲. دەبێت سەرەتا بەم جۆرە ناوکت بگریتەوە
بەپشتا پاڵکەویت و پاشان هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەیتەوە
کەسێکیشت لابێت بە دوو پەنجە یان بە پەرداخێک بخاتە سەر ناوکەکەت تــــــا
تا ئەو کاتەی ئەوئازارەی کە هەیە لەسەر ناوکت نەمێنێت وە پاشان دەبێت ناوکت وەک دڵ هەستی پێبکەیت کە لێدەدات
چونکە لەکاتێکدا ناوکت بکەوێ ناوکت ڕەق دەبێت و ئازاری دەبێت وەلێش نادات دەبێ کە گرتەوە ( ھیناتەوە) وەک دڵ لێبدات واتە ئەو دەمارە بێتەوە شوێن خۆی.
۳. کاتێ ناوکەکەت گرتەوە (ھیناتەوە) دەبێت گرفتەکەت بشێلێت واتە مەعیدەت کەتوشی ڕەق بون هاتووە.
ئەوکەسەی ناوکەکەت دەگرێتەوە دەبێ دەستی چەوربکات لە سەرەوە بەرو خوار واتە لەلای چەناگەتەوە بۆلای ناوکت مەعیدەت بشێلێت تا گرفتەکەشت لاچێت .
ئەوکات تازۆر بیشێلی باشترە .
دووای چەند دەقەیەک هەستت بە خورەی سکت کردوو وە قڕقێنەت ( بەرچیچکە) لێدایەوە زۆر جاریش دووای گرتنەوەو شێلانی ناوکەکەت دەڕشێیتەوەو زەرداوێک هەڵدەهێنیتەوە.
وەک قەدیمان پێیان دەوت زووخاو زووخاو هەڵدەهێنیتەوە.
ئەگەر ئەو زوخاوەت هەڵهێنایەوە ئەوە بزانە ناوک کەوتنەکەت زۆر کۆنە بەو نیشانانە چاک بویت .
پاشان ئیشتهات دەکرێتەوەو بەرچاوت ڕون دەبێتەوە وەک ئاسکت لێدێ و حەز بەجوڵەی زۆر دەکەیت .
تێبینی،،
هیچ شتێک لەمانەی کەباس کرا لەهیچ فەحسیکی پزیشکیدا دەرناکەون بۆیە ئەگەر ئەم کێشانەت هەیە پێویست بەوەناکات بچیتە لای پزیشک خۆت دەتوانی بەوڕێگەیە چارەسەری خوت بكەی.

 

 

ب - ل

یەک مانگ پێش ئەوەی جەڵتەی دڵ لێتبدات جەستەت ئەم 8 ئاماژەیەت پێدەدات

 

ماڵپەری picknova هەشت ئاماژەی بڵاوکردوەتەوە کە جەستەت پێتدەدات یەک مانگ پێش ئەوەی توشی جەڵتەی دڵ ببیت، ئەگەر زو هەست بە نیشانەکان بکەیت دەکرێت ژیانت رزگار بکەیت.

یەکەم: ئارەقی سارد و سەرگێژخواردن، بەهۆی ئەوەی سوڕی خوێن ناچالاک دەبێت.

دوەم: ئازاری سنگ زۆر کات ئاماژەیە بۆ جەڵتەی دڵ، ئەو کاتەی ئۆکسجینی پێویست لەرێگەی خوێنەوە ناگات بە دڵ ئەم حاڵەتە دروست دەبێت.

سێیەم: بێ هێزی، کە لەگەڵیدا ئارەق دەکەیتەوە، دڵ تێکەڵدێت، ئازار لە شەویلگە و دڵ دروست دەبێت.

چوارەم: نیشانەکانی ئەنفلۆنزا، وەکو شەکەتی، ماندوبون، ئازاری سنگ، نیشانەکان لە ماوەی 2 بۆ 10 رۆژ دەمێننەوە.

پێنجەم: شەکەتی بەردەوام، کە بەواتای ئەوە دێت بڕی پێویستە لە خوێن ناگات بە دڵ.

شەشەم: هەناسەتەنگی، کە ئەگەر سییەکان بڕی پێویست لە خوێنی پێنەگات واتا ناتوانیت بڕی پێویست ئۆکسجین وەربگریت و هەناسەتەنگی دروست دەبێت.

حەوتەم: کەمخەوی، زۆرکات بەهۆی خەمۆکییەوە دروست دەبێت، کە خەمۆکی و جەڵتەی دڵ پەیوەندی راستەخۆییان هەیە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

هەشتەم: ئازاری گەدە، هەستکردن بە ئازارێکی نائاسایی کرد لە گەدەدا نیشانەی جەڵتەی دڵە، ئەگەر ئازاری دڵی لەگەڵدابو بە دڵنیایی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.