هونەرمەندێکی کورد کۆنسێرتەکەی لە ئیستەنبول هەڵوەشاندەوە

ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەیهان کەلهور، لەسەر بەردەوامی هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا کۆنسێرتەکەی لە ئیستەنبول هەڵوەشانەوە و ڕایگەیاند، جەنگێکی قورس ڕووبەڕوی ئێمەی کورد بۆتەوە.

کەیهان کەلهور لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆسێرتەکەی دەڵێت "ئەمڕۆژانە ڕۆژی سەختە بۆکورد هێرشێکی گەورە لەسەر گەلی ئێمەیە و دڵنیاین لە ئەگەری بەردەوامیدا منداڵانی زیاتر دەکوژرێن و ئاوارە دەبن".

کەیهان وتوشیەتی "بڕیاربوو من بەم نزیکانە لە ئیستەنبول کۆنسێرت بکەم، بەڵام کە دەبینم برا و خوشکەکانم بەم شێوەیە لەژێر ئاگردان، ناتوانم ئەوەبکەم و هەڵیدەوەشێنمەوە".

هەڵوێستەکەی کەیهان لەکاتێکدایە، هاوڵاتیان پێیان وایە هونەرمەند و سینەماکار و نوسەرەکان پێویستە لەم دۆخەدا هەڵوێستی جدیان لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا هەبێت

ب - ل

Hits: 47