پشکنینێکی خوێن شێرپەنجەی مێشک دەستنیشاندەکات

پزیشکانی گلاسگۆ پشکنینێکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنی گرێیە شێرپەنجەییەکانی مێشک رادەگەیێنن.

لە توێژینەوەیەکدا تیمێکی پزیشکانی بەریتانی، پشکنینێکی نوێیان بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مێشک پێشنیازکردووە و دەڵێن، لە رێگەیەوە دەتوانرێت حاڵەتە سەرسەختەکانی شێرپەنجەی مێشک دەستنیشانبکەن.

د. پاول برێندمەن، پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی ئیدنبەرە دەڵێت، دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مێشک زەحمەتە، چونکە زۆربەی نیشانەکانی تایبەتمەند نین و زۆرجار لەلایەن نەخۆشەوە پشتگوێدەخرێن.

پسپۆڕەکەی مێشک و دەمار روونیدەکاتەوە، درەنگ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکە پرۆسەی چارەسەرکردنەکەشی زەحمەتدەکات بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی ئەم پشکنینەی خوێن، شێرپەنجەکە لە قۆناخە بەراییەکاندا دەستنیشانبکەن.

پزیشکە بەریتانییەکان تەکنیکێکی تایبەت بەکاردەهێنن کە ناسراوە بە (ATR-FTIR) ئاسان و سادەیە، تێیدا پێکهاتە کیمیاییەکانی خوێن دەپشکێنرێن و تاوەکو ئێستا لەسەر 724 کەس تاقیکراوەتەوە.

پزیشکانی توێژەر دەڵێن، وردی و دروستی پشکنینەکە لەنێوان %83-87ە

ك-س

Hits: 61